30/04/2024
DidiMn Logo
Top

پێشەکیییە ناوازەکەی کتێبی گەڵای گیای واڵت ویتمان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

وشەکانی واڵت ویتمان لە پێشەکی کتێبیەکەی بە ناوی گەڵای گیا، هێندەی دەقە شیعرییەکانی ناو کتێبەکە تیشکدەر و بەگڕوتینن؛ لەو وشانەن کە تا سەدە و نیوێک  دواتریش دڵ ومێشک  و ڕۆح دەجوڵێنن…

پێشەکی کتێبەکە – چاپی ١٨٥٥:

خۆشت بوێن زەوی و خۆر و ئاژەڵەکان،

دەوڵەمەندەکان پشتگوێ بخە، چاکە لەگەڵ هەر کەسێک بکە کە داوای دەکات،

ڕووبەڕووی گەمژەیی و شێتی بوەستە،

کار و داهاتەکەت ببەخشەرە ئەوانی تر،

ڕقت لە ستەمکار بێت، مشتومڕ بکە بێ ئەوەی خودای تێ بخەیت،

ئارامت هەبێت و بەخشندە بە بەرامبەر کەسەکان…

کڵاوەکەت لامەبە بۆ هەرشتێکی ناسراو یان نەناسراو،

یاخود بۆ کابرایەک یان چەند کابرایەک،

لەگەڵ مرۆڤە نەخوێندەوارە بەهێزەکاندا، ئازادانە بێ و بڕۆ،

هەروەها لەگەڵ گەنج و دایک و پیرەکاندا…

لێپرسینەوە بکە لەگەڵ هەموو ئەوانەی فێر کراویت،

لە خوێندنگە، یان پەرستگا، یان لە هەر کتێبێک،

دەربەدەری بکە، هەرچییەک کە ڕۆحت لەکەدار دەکات و

لاشەی خۆت دەبێت بە مەزنترین قەسیدە…

هەروەها باشترین دەربڕینت هەبێت، نەک تەنها لە وشەکانیدا،

بەڵکو لە هێڵە بێدەنگەکانی لێو و ڕوخساریدا و

لە نێوان برژانگی چاوەکانتدا و

لە هەموو جووڵە و ژێی جەستەتدا…

13335448_991314164297515_901293574_n
سەرچاوە: وۆرد پرێس

هاوبەشی بکە

Leaves of Grass, SavanAko, WaltWhitman,