دیدی من – زرار حامید
بە ھۆی بریارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی تازەدەستبەکاربووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە تازەترین بڕیاریدا، بڕیاری داوە بە ڕێگریکردن لە خەڵکی چەند وڵاتێک کە بچنە ناو خاکی ئەمریکا و یەکێک لەو ولاتانەش ئێرانە.
تەرانە علیدۆستی، خانمە ئەکتەری ئێرانی و پاڵەوانی فیلمی فرۆشیار، کە یەکێکە لە پێنج فیلمە پاڵێوراوەکان بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ”بڕیارەکەی ترامپ سەبارەت بە ڕێگریکردنی ھاووڵاتیانی ئێران بۆ چوونە ناو خاکی ئەمریکا، تەواو بریارێکی فاشییە. ئینجا ئهگهر ئهمه ڕێوڕهسمی كهلتووریی بگرێتهوه یان نا، من بەشداریی ئۆسکاری ٢٠١٧ ناکەم و بایكۆتی دهكهم.“
Trump’s visa ban for Iranians is racist. Whether this will include a cultural event or not,I won’t attend the #AcademyAwards 2017 in protest pic.twitter.com/CW3EF6mupo
— Taraneh Alidoosti (@t_alidoosti) January 26, 2017
فیلمی فرۆشیار، کە لە دەرھێنانی ئەسغەر فەرھادییە و نواندنی شەھاب حوسەینی و تەرانە عەلیدۆستییە، یەکێکە لە پاڵێوراوە بەھێزەکان بۆ بەدەستھێنانی خەلاتی باشترین فیلمی بیانیی ئۆسکاری ٢٠١٧.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.