دیدی من – ته‌له‌گراف
ژیوار جه‌وهه‌ر
بیرۆكه‌ی خه‌ڵاته‌كه پێشتر له لایه‌ن لویس بی. مایه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێم‌جی‌ئێم فیلم ستۆدیۆ، داڕ‌ێژرابوو و دواتر له مانگی پێنجی ساڵی ١٩٢٧داڕێكخراوی زه ئه‌كادمی به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازیی فیلم، دامه‌زرا. یه‌كه‌مین ڕێوه‌ڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان له ساڵی ١٩٢٩، له هۆڵی یه‌كێك له هۆتێله‌كانی هۆڵیوود و به ئاماده‌بوونی ٢٥٠ كه‌س، به‌ڕێوه‌چوو. به پێچه‌وانه‌ی ئێستا، ئه‌وكات براوه‌كان پێش مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان ڕاده‌گه‌یێنران. یه‌كه‌مین فیلم كه بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ساڵ، فیلمی بێده‌نگی باڵه‌كانی ده‌رهێنه‌ر ولیام وێڵمان بوو – تا ئێستاش، باڵه‌كان تاكه فیلمی بێده‌نگه كه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێنابێت. تێچووی ئه‌و فیلمه ته‌نیا دوو ملیۆن دۆلار بوو و گرانترین فیلمی سه‌رده‌می خۆی بوو. چیرۆكی فیلمه‌كه باس له دوو فڕۆكه‌وانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م ده‌كات، كه هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه داوی ئه‌وینی ژنێكه‌وه. هه‌روه‌ها فیلمی خۆرهه‌ڵاتن: گۆرانی دوو مرۆڤی ده‌رهێنه‌ر ئێف. ده‌بلیو. مورناو خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیلمه بێده‌نگه‌كه‌ی ولیام وێڵمان به‌ده‌ست هێنا. ئه‌كته‌ری ئه‌ڵمانی ئیم‌یل جانینگس خه‌ڵاتی باشترین كوڕه‌ئه‌كته‌ری به‌ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها، جانێت گه‌ینۆر، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵان بوو، تاكه كچ بوو كه ئه‌و شه‌وه خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا.
چالاكییه‌كانی مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه له ساڵی ١٩٣٠ ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڕادیۆوه په‌خش ده‌كرا و له ساڵی ١٩٥٣ بۆ یه‌كه‌مین جار له ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه مه‌ڕاسیمی دابشكردنی خه‌ڵاته‌كان په‌خش كرا.
ئه‌و شه‌وه، خه‌ڵاتی شانازیی تایبه‌ت به چارلی چاپلن به‌خشرا، كه پێشتر بۆ خه‌ڵاته‌كانی باشترین ئه‌كته‌ر، باشترین نووسه‌ر، باشترین ده‌رهێنه‌ری كۆمیدی كاندید كرابوو، به‌ڵام دواتر ناوی له لیسته‌كه ده‌رهێنرا و ئه‌و خه‌ڵاته تایبه‌تان پێی دا. ئه‌و بڕیارگۆڕینه وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرا كه گوایه ئه‌و یه‌كێك نه‌بووه له‌و كه‌سانه‌ی له هۆڵیوود خۆشه‌ویست بوون.
خه‌ڵاته‌كه له ساڵی ١٩٣٩ به فه‌رمی ناوی ئۆسكاری لێ نرا؛ ده‌نگۆیه‌كی به‌نێوبانگ، به‌ڵام پشتڕاستنه‌كراوه، هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوایه به‌ڕێوه‌به‌ری زه ئه‌كادمی مارگه‌رێت هێریك ڕایگه‌یاندووه كه په‌یكه‌رۆكی خه‌ڵاته‌كه شێوه‌ی له خاڵه ئۆسكاری چووه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.