دیدی من – ڤۆكس
ژیوار جه‌وهه‌ر
شه‌وی ڕابردوو، به‌رواری ٢٦ـی ٢ـی ٢٠١٧، مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی هه‌شتاونۆیه‌مین خولی ئۆسكار به‌ڕێوه چوو. فیلمی فرۆشیاری ده‌رهێنه‌ری ئێرانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌مه دووه‌مین جاره فه‌رهادی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت؛ ساڵی ٢٠١١ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئۆسكاری بۆ فیلمی جیابوونه‌وه‌ی سیمین له نادر برده‌وه.
له دژی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كه گه‌شتكردنی له خه‌ڵكی حه‌وت وڵات بۆ ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه كردبوو، ئه‌سغه‌ری فه‌رهادی بڕیاری دا به‌شداریی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان نه‌كات.
فه‌رهادی له مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن ئه‌نووشه ئه‌نساڕی، یه‌كه‌مین ژنه‌گه‌شتیاری بۆشایی ئاسمان و فه‌یروز نادری، ئه‌ندامی پێشووی ئاژانسی ناسا نوێنه‌رایه‌تی كرا. فه‌یروز نادری پهیكهرۆكهكهی وه‌رگرت و ئه‌نووشه ئه‌نساڕیش په‌یامه‌كه‌ی فه‌رهادی خوێنده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ جاری دووه‌م شانازییه‌كی گه‌وره‌یه. پێم خۆشه سوپاسی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌كادیمی، كاستی فیلمه‌كه‌م له ئێران، بهرههمهێنهرهكهم، كۆمپانیای ئه‌مازۆن و هاوڕێ كاندیده‌كانم بكه‌م.
ببوورن كه ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵتان نیم. ئامهدهنهبوونم بۆ به‌رگریكردنه له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م و شه‌ش وڵاته‌كه‌ی دیكه كه به‌و یاسا نامرۆڤانه‌یه بێ‌ڕێزییان به‌رانبه‌ر كراوه، كه ناتوانن بۆ ئه‌مه‌ریكا گه‌شت بكه‌ن. جیاكردنه‌وه‌ی جیهان بۆ ”ئێمه“ و ”دوژمنه‌كانمان“ جێگه‌ی مه‌ترسییه. پاساوێكی فریوده‌رانه‌یه بۆ توندڕه‌وی و شه‌ڕ. ئه‌م شه‌ڕانه دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌و وڵاتانه له‌ناو ده‌به‌ن كه خۆیان قوربانیی توندڕه‌وین. فلیمسازان ده‌توانن به كامێراكانیان دۆخی مرۆڤه‌كان تۆمار بكه‌ن و ئه‌و تێگه‌شتنه باوه‌ی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان هه‌یه تێکی بشكێنن. ئه‌وان هاوسۆزی و هاوخه‌می له نێوان ئێمه و ئه‌وانی دیكه‌دا دروست ده‌كه‌ن. هاوسۆزی و هاوخه‌مییه‌ک كه ئێستا زیاتر له هه‌ر كاتێک پێویستمان پێیه‌تی.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.