ديدى من – دى دەبليو فارسى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
بۆب گيڤنز ناوى تەواوى ڕۆبێرت هێرمان گيڤنزه. داهێنەرى هەندێك لە ئەنيمەيشنە ناودارەكانى جيهانه، كە لە تەمەنى 99 ساڵيدا كۆچى دوايى كرد. گيڤنز بە درێژايى شەست ساڵى كاركردنى لە بوارى ئەنيمەيتەريدا، کارەکتەرەکانی: تۆم و جێرى، مراوييە دەبەنگەكە، دەنكە هەنارە و حەوت كورتەباڵا و بهگسی كهروێشك، گارفيڵد و هاوڕێيان… چەندى ديكەشی داهێنا، كە هـەريەكەيان لە سەركەوتـووترين ئەنـيمەيشنە ناودارەكانى جيهان ئەژمار دەكرێن.
بۆب گيڤنز پتر لە شەست ساڵ لە بوارى ئەنيمەيشندا ڕۆلى بەرچاوى هەبووە و لەگەڵ كۆمپانياكانى: واڵت ديزنى، برايانى وارنەر و هاننا- باربێرا كارى كردووە.
بۆب گيڤنز لە دواى بەكۆتاهێنانى خوێندنى لە خوێندنگە، لەگەڵ كۆمپانياى واڵت ديزنى دەستبەكار بوو لە بوارى ئەنيمەيتەريدا، هەروەها دواتر بە كۆمپانياى برايانى وارنەرەوە لكا. لە هەمان كاتدا گيڤنز كارامەييەكى بێوێنەى هەبوو لە بەرهەمهێنانى پڕوپاگەندەى تەلەڤيزيۆنيدا.
مارياناى كچى بۆب گيڤنز لە دواى تێپەڕبوونى 10 ڕۆژ بەسەر مردنى باوكیدا، هەواڵى مردنى ئەوى بۆ ميدياكان ئاشكرا كرد و ڕايگەياند: ”باوكم بە هۆى نەخۆشیی سيیەكان و هەناسەتەنگى ڕۆژى 14/12/2017 لە تەمەنى 99 ساڵيدا لە شارى كاليفۆرنياى وڵاتى ئەمريكا، كۆچى دوايى كرد.“
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.