دیدی من – ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمیی خه‌ڵاتی مان بووكه‌ر
ئۆلگا تۆكارچوكی پۆڵه‌ندی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ جێنیفه‌ر كرافتی وه‌رگێڕ بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی مان بووكه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2018 بۆ ڕۆمانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان.
ئۆلگا ده‌بێته یه‌كه‌م نووسه‌ری پۆڵه‌ندی كه ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه و وه‌ك ”یه‌كێك له نووسه‌ره مه‌زنه زیندووهكان كه تا ئێستا نه‌ناسراوه“ وه‌سف كرا.
یه‌كێك له دادوه‌رانی خه‌ڵاته‌كه به‌م شێوه‌یه وه‌سفی كتێبه‌كه ده‌كات: ”كتێبێكه ده‌رباره‌ی نۆمادیزم؛ كتێبێكه ده‌رباره‌ی ههڵاهاتن، ده‌رباره‌ی چوون له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و ژیانكردن له فڕۆكه‌خانه‌كان.“
خه‌ڵاتی مان بووكه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2005دا دامه‌زراوه و ساڵانه ده‌به‌خشرێته ئه‌و ڕۆمانانه‌ی كه وه‌رگێڕدراون بۆ زمانی ئینگلیزی و له به‌ڕیتانیا چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.