02/05/2024
DidiMn Logo
Top

ئه‌و ژنه‌ شاعیرانه‌ی گۆڕانكاریان له‌ ڕێڕه‌وی شیعرییدا كردووه‌

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

‎دیدی من – ڕید پۆوێتری
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: گه‌لان جه‌بار

له‌م بابه‌ته‌دا دوانزه‌ شاعیری ژن خراونه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌ڕووی فۆڕم، ستایل و بابەتی داهێنەرانەوه‌ گۆڕانكارییان له‌ ڕێڕه‌وی شیعریدا كردووه‌ و ژانری شیعریان بەرەوپێش بردووه‌.

‎یه‌كه‌م: ساڤۆ C. 630-C.570 BC

‎ساڤۆ شاعیرێکی یۆنانی بوو کە لە دوورگەی لێسبۆ دەژیا، ساڤۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی موزیكژه‌نیش بوو، بە داهێنەری شیعری لیریک دادەنرێت. ساڤۆ لەسەردەمی خۆیدا بە ئیلهامبه‌خشی پێغه‌بمه‌رایه‌تی ناسراو بوو، چەندان شاعیری یۆنانیش کاریگەی ساڤۆیان لەسەر بووە، له‌ ئێستادا زۆربەی کارەکانی ساڤۆ به‌رده‌ست نین و لەناوچوون.

دووه‌م: میرابای 1498-1546

‎به‌ خواوه‌نده‌ شاعیری سەدەی شازدەیەمی هیندی ناسرابوو. هەرچەندە زۆرینه‌ی دەستنووسه‌كانی میرابای ڕزگاری نەبووە، بەڵام میرابای بە ستایلی پڕسۆزی شیعریی لەسەر کریشنا ناودەبرێت و باسده‌كرێت.  لیریكی شیعره‌كانی میرابای هێشتا لە هیندستان گۆرانی پێدەوترێ وەک ئەو گۆرانیانەی کە لەکاتی پەرستش لە پەرستگادا دەوترێن، مانای گۆرانییەکانیشی فەلسەفین.

سێیه‌م: ئێلیزابێت بارێت برۆونینگ 1806-1861

‎بەدڵنیاییەوە یەکێک لە شاعیرە مەزنەکانی سەدەی نۆزدەیەم ئێلیزابێت بارێت برۆوینگە، ناوبانگی بواری ئەدەبی ئێلیزابێت ڕۆبێرت برۆوینگی شاعیری مێردیەتی. ئێمیلی دیکنسن شاعیری بەناوبانگی ئەمریکی پێی کاریگەربووە و تەنانەت وێنەیەکی لە چوارچێوەنراوی ئێلیزابێتی لە ژوورەکەیدا هەبوو. ئێدگار ئالان پۆی شاعیریش کێشی شیعریLady Geraldine’s Courtshipی ئێلیزابێتی لە شیعری ناسراوی خۆی “قه‌له‌ڕه‌ش”دا بەکارهێناوه‌.

چواره‌م: سارۆجینی نایدو1879-1949

‎چالاکوان و شاعیری دیاری هیندییە سارۆجینی هەمیشە خەباتی بۆ سەربەخۆیی هیندستان لەژێر حوکمی داگیرکەری بەریتانیا دەکرد و پاڵپشتی مافی مەدەنی و ئازادیی ژنانیشی دەکرد. سارۆجینی زمانێکی پاراوی پڕ لە هەستی لە شیعرەکانی بەکاردەهێنا. سارۆجینی دانەری سێ بەرهەمی شیعرییه‌ به‌ ناوه‌كانی “باڵنده‌ی كات، لێواری ئاڵتوونی و په‌ڕوباڵی كازیوه‌، کە پاش مردنی بڵاوکراونەتەوە.  سارۆجینی تەنانەت بەهۆی کارە شیعریەکانی نازناوی کەناریی هیندستانی پێدراوه‌.

پێنجه‌م: هیڵدا دوولیتل 1886-1961

‎شاعیری پێشەنگ و ناوەزەی مۆدێرن و فێمینیستی ئەمریکی کە لەژێرناوی ئێچ دی شیعرەکانی بڵاودەکردەوە، یەکێک بوو لەو شاعیرانەی بابەتی شیعرەکانی لەدەوری جەنگ و خۆشەویستی، لەدایکبوون و مردن، ڕەگەز و زمان ده‌سوڕایه‌وه‌. هێڵدا تەنانەت زۆر بە ڕوونی قسەی لەبارەی ڕەگەزی خۆی کردووە، ئایکۆنێک بووە بۆ بزوتنەوەی مافی هاوڕەگەزخوازان و بزوتنەوەی فێمینیستی ساڵەکانی حەفتا و هەشتاکان.

شه‌شه‌م: ئانا ئاخماتۆڤا   1889-1966

‎شاعیرێكی ڕووسی بوو كه‌ زیاتر کاری لەسەر نووسینی هۆنراوەی لیریکی کورت دەکرد وه‌ك له‌ لیریكی داستانیی و ئاڵۆز، ئانا یەکێکە لە شاعیرە پڕبەرهەمه‌كانی سەدەی بیستەمی سۆڤیەتی ڕووسیا.‎ بەو زمان و هەستەی دەناسرێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ ژیانی سەخت و نووسین لەسەردەمی ستالیندا دەکەن، زۆرێک لە کارەکانیشی لەلایەن دەسەڵاتی ستالیندا ئیدانەو سانسۆرکراون.

حه‌وته‌م: دێنیس لێڤەرتۆڤ  1923-1997

‎هونەرمەندێكی بەریتانی-ئەمریکی بوو، ڕوانگەی خۆی بۆ ئاهەنگێڕانی سروشت دەربڕیوە و وەک چالاکوانی سیاسی خزمەتی كردووه‌. ‎بە ستایلی شاعیری ئەمریکی “ویلیام کارلۆس ویلیامس” کاریگەر بووە، کارەکانی دنیس بەتەواوی پڕسۆزبوون و لەکاتی شەڕی ڤێتنامدا. کارەکانی تۆختر بوونه‌وه‌.

هه‌شته‌م: سۆنیا سانچێز   1934

‎شاعیری پێشەنگی بزوتنەوەی هونەریی ڕەشپێستە ئەمریکییەکانە، کە زیاتر بەهۆی تێکەڵکردنی شێوازی میوزیکی جاز و بلوس لەگەڵ فۆڕمی شیعریی ترادیشنی وەک و هایکوس و تانکاس ناسراوە. سۆنیا دەڵێ: بە شاعیرانی وەک لانگستن هاهس و  ستێرلینگ بڕاون کاریگەربووە، کە له‌ شیعره‌كانیاندا ئاهەنگیان بۆ ناوەزەیی و دەنگی کەسیی ڕەشپێستەکانی ئینگلیز و وشەی ڕەمەکی ئەوکات گێڕاوە.

نۆیه‌م: جۆی هارجۆ 1951

‎یەکەم شاعیری ئەمریکیی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. جۆی شاعیرێکی دیاری هاوچەرخی ئەدەبیی ئەمریکییە ڕەسەنەکانە، بابەتی کارەکانی دەربارەی خودو هونەر و دادپەروەریی کۆمەڵەیاتیین. هەرچەندە زۆربەی کارەکانیشی نووسراون، بەڵام باوەڕدارێکی نەریتی زارەکییە، کە زۆربەیجار کارەکانی بەشێوەی زارەکی لەگەڵ میوزیکدا پێشکەشدەکات.

ده‌یه‌م: کارۆڵ ئان دەفی1955

‎شاعیر و شانۆنووسی براوەی خەڵاتی سکۆتڵەندی بەریتانییە، شیعرەکانی و مۆنۆلۆگەکانی لە چوارچێوەیه‌كی فێمینیستیدان، کە زۆربەیجار گرنگی شانۆییه‌ك ده‌دات كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر دیمەنەکانی منداڵی، هەرزەکاری و پێگەیشتوویی. کارۆڵ بە یەکەم شاعیری هاوڕەگەرخوازی بەریتانی لەدایکبووی سکۆتڵەندی دادەنرێت.

یانزه‌یه‌م: جێنی ژانگ  1983

‎جێنی ژانگی شاعیری ئەمریکی، لە ڕێگەی شیعرەکانییەوە باس لە ناسنامەی کۆچبەرانی چینی ئەمریکی دەکات، یەکەم بەرهەمی شیعری جێنی به‌ ناونیشانی “جێنی ئازیز، ئێمه‌ هه‌موومان دۆزراوه‌ین” بڵاوبووه‌ه‌ته‌وه‌. کتێبەکەی بەهۆی سوڕیاڵی، نەستەقی و تۆنە زیرەکییەکەی پەسنکراوە. لە ساڵی 2014دا بەشداری لە بڵاوبوونەوەی کتێبی “من لو جۆره‌ كچانه‌ نیم”ی ی لێنا دانهامی كردووه‌. دانهامیش چووە بۆ بڵاوکردنەوەی کۆبەرهەمی کورتە چیڕۆکی ژانگ بەناوی “دڵی ترشاو”

دوانزه‌یه‌م: ئاجا مۆنێت  1987

‎شاعیرێکی دیکەی ئەمریکییە و گەنجترین شاعیرە کە بووەتە پاڵەوانی جامی شاعیرانی نیویۆرک کە لەو کاتەدا تەمەنی تەنیا 19ساڵان بووه‌. به‌ دەنگە سەرسوڕهێنەر و وێنا شیعرییه‌ ڕوونەکەی پەسنکراوە، وە ھەروەھا بۆ شیعری دایکم شەڕڤانی ئازادی بوو کاندیدکراوە و چاوەڕوانە خەڵاتی NAACP بۆ هەڵکەوتوانی کاری ئەدەبی بباته‌وه‌.

هاوبەشی بکە

female poets, History, Poetry,