23/07/2024
DidiMn Logo
Top

شاعیر و ڕۆماننووس: شارلۆت برۆنتی

لە لایەن دیدی من 3 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – بیۆگرافی
لە ئینگلیزییەوە: کۆژان قادر

‎شاعیر و ڕۆماننووس “شارلۆت برۆنتی” وەک مامۆستا و دایەن کاری کردووە کتێبە شعرەکانی لەگەڵ هەردوو خوشکەکەی کۆکردۆتەوە بە ناوەکانی (ئێمیلی و ئان)  کە ئەوانیش هەردووکیان نووسەر بوون، لە ساڵی ١٨٤٧ (برۆنتی) ڕۆمانی (جەین ئێری) بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنێکی گەورە بوو  بە زمانێکی کلاسیکی ئەدەبی نووسرابوو ڕۆمانەکانی تری بریتی بوون لە (شێرلی) و (ڤێلێت) ئەو لە ۳۱ی ئازاری ١٨٥٥ لە هاوۆرت، یۆرکشایەر، ئینگلتەرا کۆچی دوایی کردووە

‎برۆنتی لە ۲۱ی نیسان ١٨٤٧لە شاری (تۆرنتۆن) لە ئینگلتەرا لەدایکبووە، (شارلۆت) لە ماڵێکی توندی بنەماڵەی ئەنگلیەکان و باوکێکی قەشەو پورێکی ئاینییەوە گەورەکراوە، دوای مردنی دایکی و دوو خوشک و برا گەورەکەی، ئەو و خوشکەکەی (ئێمیلی) لە قوتابخانەی (کچە ئاینییەکان) لە (کۆوان بریج) بەڵام بەزۆری لە ماڵەوە پەروەردە دەکران و نە دەبران بۆ قوتابخانەکەش لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵیدا بژێوی ژیان بەدەست بهێنێت لە ڕێگەی دایەن و مامۆستایەتی (برۆنتی) خوشکەکانی لەبیر کرد و لە کۆتاییدا گەڕایەوە ماڵەکەی خۆیان

‎بە درێژایی ژیانی خەریکی نووسین بوو، (برۆنتی) یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی (جەین ئێر) لە ساڵی۱۸٤٧ لە ژێر ناوی خوازراوی (کێرەر بێڵ) بڵاوکردەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕەخنەی لە مامەڵەکردنی کۆمەڵگا لەگەڵ ژنانی بێدەسەڵات دەگرێت، کتێبەکە دەستبەجێ بڵاوبۆوە ئەو لە ساڵی ١٨٤٨لەگەڵ (شێرلی) و (ڤیلێت) لە پاشان لە ساڵی ١٨٥٣ سەرکەوتنی بەدەست هێنا

‎مردنی خوشک و براکانی (برۆنتی) زیاتر وەک میراتێکی ئەدەبییات ناسێنراوە، براکەی (برانوێڵ) و (ئێمیلی) لە ساڵی ١٨٤٨ مردن و دواتر (ئانێ) ساڵێک دوای ئەوان مرد

لە ساڵی ١٨٥٤ (شارلۆت) ھاوسەرگیری لەگەڵ (ئارسەر بێڵ نیکۆڵز) کرد، بەڵام ساڵی دواتر لە کاتی دووگیانیدا لە ۳۱ی ئازاری ١٨٥٥لە ھاوۆرت، یۆرکشایرە، ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد. یەکەم ڕۆمانی ئەو بە ناوی (پڕۆفیسۆرەکە) بوو کە لە ساڵی ١٨٥٧ بڵاوکرایەوە

هاوبەشی بکە