25/04/2024
DidiMn Logo
Top

بینەران لە چاوەڕوانیی نەوید محەمەدزادەدا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – گۆڤاری پارسینما
لە فارسییەوە :ڕێبوار هەورامی

نەوید محەمەدزادە دوای ساڵێک دوورکەوتنەوەی لە شاشە و بینەران، دووبارە گەڕایەوە و بڕیار وایە لە فیلمێکی نوێی وەحید جەلیلوەنددا ڕۆڵ ببینێ و زنجیرەدرامای ”بۆق”یش لە دەرهێنانی هومەن سەیدی، پاش ماوەیەکی تر نمایش دەکرێت، کە تێیدا وەک ئەکتەر بەشدارە.

ئەمە لە کاتێکدایە فیلمی ”سوورپێست”ی نیما جەویدی لە ساڵی ٢٠١٩دا، دواین کاری ئەو بوو. دای ئەویش لە ئەزموونێکی نوێدا، کتێبی ”هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان”ی بێهروز بوچانی، نووسەری پەنابەری کوردی بە نوسخەی دەنگی بڵاو کردەوە.

فیلمە نوێیەکەی جەلیلوەند ناوی ”شەو، داخلی، دیوار”ە و تێیدا نەوید ڕۆڵی کەسێکی کوێر دەبینێت. ئەم ڕۆڵەیش ڕۆڵێکی جیاواز و ئەزموونێکی نوێیە بۆ ئەم ئەکتەرە و پێشتر لەم جۆرە ڕۆڵەی نەبینیوە، بۆیە هەم بۆ خۆی و هەم بۆ بینەرانی ئەزموونێکی نوێ دەبێت.

شایەنی باسە پێشتر هەردوو دەرهێنەر و ئەکتەر لە فیلمی ”بێ واژوو، بێ مێژوو” پێکەوە کاریان کردبوو و بەپێی وتەی خۆیشیان خۆشحاڵ بوون تێیدا، هەر ئەمەیش هانی داونەتەوە جارێکی تر پێکەوە کار بکەن. هەر وەک چۆن پێشترین لە فیلمەکانی ”هەمیشە و ڕۆژێک” و ”مەتری شەش و نیو”ی سەعید ڕۆستاییدا ڕۆڵی سەرەکیی بینیبوو.

هەردوو بەرهەمەکە چاوەڕوانییەکی زۆریان بۆ بینەران دروست کردووە و بەپێی وتەی ڕەخنەگران ئەمساڵ دەبێتە ساڵێکی جیاواز و پرشنگدار بۆ نەوید محەمەدزادە؛ هەر وەک چۆن چەند ساڵێکە ئەو ئەکتەرە هۆڵی سینەماکانی ئێرانی پڕ کردووە لە بینەر و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەند خەڵاتێکی جیهانی و ناوخۆیی گرنگ بە دەست بهێنێت.

هاوبەشی بکە

Cinema, navid Mohammed Zadeh,