21/11/2024
DidiMn Logo
Top

براوەكانى خەڵاتى ئەدەبى گۆنكور بۆ ساڵى ٢٠٢٠ ئاشكرا كران

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – ليڤغ ئـێبدۆ
له فەڕەنسييەوه: سەليم جەمال

هاوكات لەگەڵ كرانەوەى دەرگاى كتێبفرۆشيیەكان له وڵاتى فەڕەنسا، ئەكاديميستەكانى خەڵاتى ئەدەبى گۆنكور، ڕۆژى دووشەممە ١١\٥\٢٠٢٠ براوەكانى هەر چوار بەشى  باشترين ڕۆمان، كورتەچيرۆك، بيۆگرافى و شيعريان ئاشكرا كرد. ئەمەش لە دواى ئەوە دێت كە بۆ ماوەى دوو مانگ دابڕابوون له يەكدى و كتێبخانەكان، بە باشيان زانیی كە لەو بەروارەدا براوەكان ديارى بكەن.

براوەكانى خەڵاتى ئەدەبى گۆنكور:

براوەى خەڵاتى گۆنكور بۆ باشترين ڕۆمان: مايليس بێسرى فەڕەنسى، كتێبى يەک لەسەر سێى كات، له بڵاوكراوەكانى گاليمارە و له مانگى دووى ئەمساڵدا بڵاو كراوەتەوە. بەسەرهاتى ئەم ڕۆمانە، لە ناو خانوويەكى كەلاوەى خانەنشينێك لە ناو شەقامى چواردەيەمى پاريس دەگێڕدرێتەوە. واتا يەك لەسەر سێى كات باس له ساموێل بیكێت دەكات و يادگاريیەكانى بە ياد دەهێنێتەوە.

کتێبی يەك لەسەر سێى كات، باس له ژیانی ساموێل بیكێت دەكات

باشترين كورتەچيرۆك: ئان سێر، چيرۆكى لە ناو دڵى هاوينێكى زێڕيندا، له بڵاوكراوەكانى مێركوور دو فرانسە، ئەم بەرهەمە كۆكراوەى كۆمەڵێك چيرۆكى سادەن، هەندێك جاريش خۆى دەخزێنێتە ناو ژيانى كەسايەتييه بەناوبانگەكان و دەكەوێته ژێر كاريگەریيان، ئەوانيش وەكو ليز تايلەر، ئالفرێد دو مووسێ، ساموێل بێكێت و لێويس كارۆڵ.

خەڵاتى باشترين بيۆگرافى ئێدمۆند شارڵ رو: تيێرى تۆماس، كتێبى ژيانى هۆگۆ پرات، دێڕ به دێڕ، له بڵاوكراوەكانى گراسێت. نووسەر هەوڵ دەدات لە ڕێگەى گوتارەكانى خۆى ژيان و هونەرى هۆگۆ پرات، نووسەرى ئيتاليى و داهێنەرى كارەكتەرى بەناوبانگى كۆرتۆ مالتێس، بناسێنێت.

ژيانى هۆگۆ پرات، دێڕ به دێڕ/ چيرۆكى لە ناو دڵى هاوينێكى زێڕيندا/ يەك لەسەر سێى كات

باشترين كتێبى شيعرى: ميشێل دێگۆى شاعير، فەيلەسوف و گوتارنووسى فەڕەنسى. هەروەها بونيادنەرى ئەنجومەنى شيعرى (P&sie) له فەڕەنسا. ناوبراو تاوەكو ئێستا چەندين خەڵاتى ئەدەبیی بەدەست هێناوە، لەوانەش خەڵاتى شيعرى SGDL له ساڵى ٢٠٠٠، خەڵاتى شيعرى ئەكاديمياى فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠٠٤، هەروەها هاوڕێيەتى لەگەڵ كلۆد لانزمان له دوا بەرهەماكانى ئەوە كە لە ساڵى ٢٠١٩ بڵاو كراوەتەوە.

هاوبەشی بکە

Awards, Book,