23/07/2024
DidiMn Logo
Top

هێنری ترۆیا كێیه‌؟

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: سیڤان ئه‌رسه‌لان

ڕۆماننوس و ژیاننامەنووسی داهێنەر کە ستایلەکەی بە قوڵی لە ناو کلتووری ڕوس و فەرەنسادا ڕەگی داکوتیوە. هێنری ترۆیا، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە، یەکێک بوە لە نوسەرە داهینەر و بەناوبانگەکانی فەرەنسا لە سەدەی بیستەمدا، نوسەری کورتە ڕۆمانی سایکۆلۆجی، درێژ، تابلۆی سەر دیواری بە چەندین قەبارە، کورتە چیرۆک، شانۆ، ڕاپۆرت و نوسینی ژیاننامە، ژیانێکی ئەدەبی هەبووە بۆ ماوی ٧٠ ساڵ، بە تایبەت بەو شێوازە بێوێنەیەی تێکەڵکردنی کلتووری ڕوس و فەرەنسا بەناوبانگ بوە.

ترۆیا لە گوندی لیڤ ئەسلانۆڤیچ تراسوڤ لە مۆسکۆ لە دایک بوە، کوڕی خێزانێکی بازرگانی سەرمایەداری ئەرمەنی کە لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە بانک و ڕێگای ئاسنیندا سامانەکەیان پێکەوە نابوو، لە کەشێکی تەواو ئازاددا گەورە بووە، لەگەڵ ڕاهێنەر و شوفێری تایبەتیدا وە بەتایبەتیش دایەنە سویسریەکەی کە فێری زمانی فەرەنسی کردوە، هەموو ئەم شتانە لە ناو چوون کاتێک شۆڕشی ڕوسیا لە ساڵی ١٩١٧ دا ڕویدا، هەر لە دەستپێکی جەنگدا، خێزانەکەی بەرەو خاکەکەی خۆیان لە قەفقازیا ئاوارە بوون و لەوێدا چاوەڕێبون بۆ ڕوخانی حزبی شیوعی، بەڵام لە ١٩٢٠ دا ئەوە ڕون بوو کە شۆڕشەکە شکست دەهێنێت بۆیە ناچاربون خاکەکەیان بەجێبهێڵن و بتوانن بە کۆتا کەشتی پەنابەرەکان ڕابگەن لە کرایمیا بەرەو کۆنستانتنۆوپڵ، لەوێدا چونە پاڵ کۆمەڵەی ڕوسیە پەنابەرەکان لە فەرەنسا، لە کەنارەکانی نیویلدا نیشتەجێ بون، ترۆیا لەویدا چووە خوێندنگای پیستیور، وەک هەر پەنابەرێکی دیکەی ڕوسی. بەلام هەرچۆنێک بێت لەوێدا خێزانەکەی ژیان بۆیان ئەستەم بوو وهێواش هێواش کەوتنە ژێر باری قەرز، دواتر بە هۆی گەڕانەوەی کاربەدەستانی حکومەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی خانوەکەیان ناچار بون کۆچ بکەن بۆ ناوچەی دێ لا نەیشن.

لەگەل ئەوەی خیزانەکەی لەو کێشە کۆنانەی بەرامبەر پەنابەرانی سەرمایەدار بە ئاگابوون- کەمی پێگەی کۆمەڵایەتی، جیاکردنەوە لەگەڵ بونی باوەرێکی گەورە بە کۆمەڵگەیەکی ناڕاستی ڕوسی، ترۆیا خۆی بە خێرای لەگەڵ ئەو ژینگە نوێیەیدا ڕاهات. ئەوەش ڕاستە کە بابەتەکانی ئاوارەبوون و هۆشداری سیاسی هێشتا لە ناو خەیاڵەکانی دا بە بەهێزی مابونەوە، بەلام ئەو لە ساربۆن یاسای تەواو کرد، مافی پەنابەری فەرەنسی لە ساڵی ١٩٣٣ دا بەدەست هێنا، وەک خزمەتکارێی شارستانی لە بنکەیەکی پۆلیس لە سەیندا دامەزرا، تاوەکو ساڵی ١٩٤٢ لەو پۆستەیدا مایەوە.

وە هەر لەو کاتەدا، دەستی بە کاری ئەدەبی کرد بە نوسینی کورتە ڕۆمانی سایکۆلۆجی، کە ئەمەش بەسودبوو بۆ بەشداریکردنی لە چەندین وانەی تایبەت بەشیکاری دەروونی لە نەخۆشخانەی ساینت ئاننی، Faux jour (ڕوناکی فێڵباز) لە ١٩٣٥ دا دەرچووهەر لەو کاتەدا توانی خەڵاتی Prix du Roman Populist ی بەدەست بهێنێت، هەر لە هەمان ساڵدا Le Viveir (حەوزی ماسی) لەگەل Grandeur Nature (سروشتی جوانی ١٩٣٦) ی نوسی، وە La clef de Voute (دەروازەی بەردین١٩٣٧) لە سالی ١٩٣٨ هەردوو خەڵاتی ئەکادیمیای پریکس ماکس بارسۆی فەرەنسی لەگەڵ پریکس کۆنکۆرت بۆ ڕۆمان بۆ رۆمانەکەی بەناوی (تۆڕ) بەدەست بهێنێت.

ئەمانە لە تەمەنی ٢٧ ساڵی ئەودا ڕویاندا، ترۆیا نوسەرێکی تەواو سەرکەوتو بەناوبانگ بوو، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەزمونی خیزانەکەی ئەویان فێری وریایی کرد وە هەر لە پۆستەکەی خۆیدا لە بنکەکەدا مایەوە.

لەگەڵ بەرپابونی جەنگی جیهانی دووەم، ترۆیا وەک ئەفسەری بەشی چەک بۆ توڵ گواسترایەوە و لە سالی ١٩٤٠ دا بۆ پاریس گەڕایەوە، لەو کاتەی کارەکەی گۆرانێکی گەورەی بەسەردا هات ئەو بەردەوام بوو لە نوسینی کورتە چیرۆکی خەیاڵی سایکۆلۆجی، وەک La Neige en Deuil ( بەفر لە بەیانیدا ١٩٥٢)، پێکەوە لەگەڵ سبێنسەر ترەیسی لە ساڵی ١٩٥٦ بەشداریان لە فیلمێکدا کرد بە ناوی شاخ، دوو داهێنانی گەورەی دەست پیکرد کە کاریگەری لەسەر کارەکانی داهاتووی دروستکرد، کۆمەڵە رۆمانی درێژ لەگەل ژیاننامەدا. ڕاستەوخۆ لە پاش نوسینی ڕۆمانی جالجاڵۆکە L’Araigne، دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ نوسینی ژیاننامەی دۆستۆڤسکی، ئەمە تەنها بۆ ئاشنابونی بە کاری تویژینەوەی ئەرشیفەکان نەبوو، بەڵکو بۆ سەلماندنی بەنرخی کارە میژووییە خەیاڵیەکانیشی بوو، ئەمە بوە دەستپێکی نوسینی زنجیرەیەک لە ژیاننامەی نوسەر و فەرمانڕەوای ڕوسیا.

بەم شێوەیە لە بەرەوپێشچون بەردەوام بو هەتا کاتی مردنی، لە نێویدا لیکۆڵینەوە لەبارەی پوشکین، تۆلستۆی، گۆگڵ و چیخۆف، لەگەڵیدا کارکردنی لەسەر ڕۆمانەکانی کاسرینی مەزن Catherine the Great، پیتەری مەزن Peter the Great، Alexander، Ivan the Terrible، کۆمەلە ژیاننامەکانی ترۆیا دەستکەوتی مەزن بون، چونکە بەتایبەت بونە جێی سەرنج لە ناو خەڵکی فەرەنسادا پێشەکیەک سەبارەت بە ئەدەب و کلتوری سیاسی ڕوسیا.

هەر لەو کاتەدا، بابەتی مێژووی لە ناو نوسینی ژیاننمەکانی ترۆیادا پیشکەوتن بۆ ڕۆمانی درێژی میژوویی، ڕوداوەکان بە زۆری لە ناو روسیادابون، کە پێکەوە ژیاننامەیەکی خەیاڵی لەبارەی نەتەوەکە پێکهێنا، بە ئەزمونی خۆی لە پەنابەرێتیدا دەستی پیکرد، تیکەڵبون و بیرەوەری خێزانەکەی، ترۆیا خۆی تەرخانکرد بۆ نوسینی چوارینەیەک، بە ناوی Tant que la Terre Durera (کاتێک زەوی ئارامدەگرێت ١٩٤٧ – ٥٠) بۆ پێش شۆڕشی ڕوسیا و کاتی شۆڕش، جەنگی شارستانیدا، و دیاردەکانی پەنابەری، پاشان Les Semailles et les moisson ( تۆو و میوە ١٩٥٣- ٥٨) بە هەمان گۆشەنیگا لەبارەی فەرەنسادا نوسیویەتی، ڕۆمانەکانی کرانە بەناوبانگترین زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی فەرەنسی بە هەمان ناوی خۆیان لە ساڵی ٢٠٠١ دا.

کۆمەڵەی ڕۆمانە درێژەکانی بەردەوام بوو بە نوسینی La lumeire des Jestes 1959-70، Les Eygletiere 1965-67، Les Heritiers de l’Avenir 1968-70، لەگەڵ Le Mancovite 1974-76، دەکرێت بوتریت ژمارەیەکی کەم لە نوسەرانی فەرەنسی کارێکی وەهایان کردووە بۆ ئەوەی مێژووی ڕوسیا بکەنە ڕاستی بۆ خوێنەرانی فەرەنسا.

لە کۆتاییدا، هەرچۆنێک بێت، هەر وەک کاریگەری کورتە ڕۆمانەکانی، بە هەمان شێوە کۆمەڵەی ڕۆمان و ژیاننامەکانیشی کاریگەر بون، بەدڵنیاییەوە لە کورتە چیرۆکەکانیدا ترۆیا هەوڵیداوە زۆرترین هونەر و ڕەسەنایەتی پیشانبدات. بە قوڵی کەوتبوە ژێر کاریگەری گوگڵ و رۆماننوسە ئەڵمانیەکان، کۆکراوەکانی وەک La Fosse Commune ( گۆڕی هاوبەش ١٩٣٩)، Du Philanthrope a la Rouquine (لە چاکەکاریەوە بەرەو لادان ١٩٤٥)، Le Geste d’Eve (چیرۆکی ئێڤا ١٩٦٤)، تیکەڵکردنی تەنزی کۆمەلایەتی لەگەڵ هەستێکی تەواو بێزارکەری سەیر و شەیتانیانە.

ترۆیا لەکۆتایدا وازی لە کارەکەی هێنا لە خزمەتی شارستانیدا لە ساڵی ١٩٤٢ وە تەواو خۆی بۆ کارە ئەدەبییەکانی تەرخان کرد بە درێژای ژیانی، کۆنترین دەستکەوتی لە تێکەڵکردنی داڕشتنی ڕەخنەیی لەگەڵ سەرکەوتنی بازرگانیدا بەردەوام بوو بە دریژای ژیانی کارکردنی: لە ساڵی ١٩٥٠ دا، بوە یەکەم پڕ فرۆشترینی فەرەنسا، وە لە ساڵی ١٩٥٩ دا هەڵبژێردرا بۆ ئەندامی ئەکادیمیای فەرەنسی.

خێزانی دووەمی هەوڵی کوشتنیدا، بەڵام لەلایەن کوڕەکەی لە هاوسەرگیری یەکەمی ڕزگارکرا.

هێنری ترۆیا (Les Aslanovich Tarassov) نوسەر، ژیاننامەنوس و مێژوونوس لە تشرینی یەکەمی ١٩١١ لە دایک بوو، لە ٤ی ئاداری ٢٠٠٧ دا کۆچی دوایی کرد.

هاوبەشی بکە

Book, kurdish book, sardam,