20/04/2024
DidiMn Logo
Top

کامێرا لە فیلمی 1917دا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیمەنێک لە فیلمی 1917

دیدی من – سینەما بڵێند

فیلمی 1917 دەربارەی ئەفسانەی جەنگی بەریتانییە، لەلایەن سام مێندس نووسراوە و و ساڵی 2019 هەر لەلایەن مێندسەوە بەرهەمهێنراوە و دەرهێنانی بۆ کراوە. شێوازی وێنەگرتنی سینەمایی فیلمەکە یەکێکە لەو خاڵانەی سەرنجێکی زۆری خەڵکی ڕاکێشاوە و خەڵاتی گۆڵدن گڵەب و ئۆسکار و چەند خەڵاتێکی دیکەی بۆ باشترین سینەماتۆگرافی ساڵی 2020 بردەوە.

لە فیلمەکەدا کامێرا هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەدوای کارەکتەرەکان دەکەوێت و جێیانناهێڵێت، ئەمەش تەکنیکێکە کە مێندس بە وردی کاری لەسەرکردووە، هەروەها رۆجەر دیکینزی ئینگلیز کاری سینەماتۆگرافی بۆ فیلمەکە کردووە.

فیلمەکە بە جۆرێک وێنە گیراوە کە بینەر وا هەست دەکات لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە یەک شۆت ئامادەکراوە. ئەو کرتاندنانەشی تێیدایە بەجۆرێکن کە شاردراوەن و بینەر ناتوانێت هەستیان پێبکات.

بەڵام لە ڕاستیدا بە دوو شۆت ئامادەکراوە، ئەویش لەو کاتەدایە کاتێک یەکێک لە کارەکتەرەکان بریندارە و هۆشی خۆی لەدەست دەدات کامێراکەش لەگەڵیدا تاریک دەبێت و پاش بەخەبەر هاتنەوە دەبینین کە کات گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لە ڕۆژەوە بووە بە شەو.

کاتێک پرسیار لە سام مێندسی دەرهێنەری فیلمەکە کرا کە بۆچی بڕیاریداوە ئەم شیفتە بۆ فیلمەکەی زیادبکات وتی ” ویستم ئەو گۆڕانە لە کاتدا هەبێت تاکو فیلمەکە وێنایەکی سوریالیتر وەربگرێت بەوەی دەچێتە دونیای وڕێنەوە و دەگەڕێتەوە تا لە فۆڕمە زۆر سروشتییەکەی فیلمەکە کەمێک لابدەم.”

سەبارەت بە کەت و دەستپێکردنەوەکانی فیلمەش تاکو ٤٠ کرتاندن و دەستپێکردنەوە لە فیلمەکەدا هەیە بەڵام مێندس و ڕۆجەرس بەجۆرێک کاریان تێدا کردووە کە نهێنی بن و بە سیمای فیلمەکەوە دیارنەبن.

لەم ڤیدیۆیەدا بینەری ئەو کرتاندنە شاردراوانەبن کە لە فیلمەکەدا بینەر هەستیان پێناکات:

هاوبەشی بکە

1917, Cinema,