5 مانگ پێش ئێستا
لە جیهانێکدا کە هەمووان بەپەلەن بگەن بە کۆتاییەکان، چیرۆکەکان هێندەی خواردنی خێرا زۆرن و دەخرێنە بەردەممان. سینەمای کیاڕۆستەمی دەبێتە بەرەنگارێکی نەرمی ئەم پەلەپەلە. ئەم چەشنە لە گێڕانەوە ئاڵنگاری شێوازە باوەکەی گێڕانەوە دەبێتەوە، بە جۆرێک کە ئامانج تێیدا پێشکەشکردنی کۆتاییەکی ڕوون نییە
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
عەباسی کیاڕۆستەمی، دەرهێنەری گەورەی ئێرانی، ئۆتۆمبێلی وەک تووخمێکی بەهێزی گێڕانەوەی چیرۆک بەکارهێناوە، کە ئەرکە باوەکەی خۆی وەکوو ئامرازێکی گواستنەوە تێپەڕاندووە. بەمەش بووەتە ڕووبەرێکی بەرفراوان بۆ گفتوگۆی قووڵ، تێڕامانی فەلسەفی و پەیوەندی مرۆڤ بە شوێنەوە. ئەرکی ئۆتۆمبێل لە فیلمەکانیدا لە هۆکارێکی ئاسانکردنی جووڵە زیاترە
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
چەند پارچەیک لە کۆی هایکۆکانی کیاڕۆستەمی لە کتێبی «با و گەڵا؛ با لە زمانی گەڵاوە، گەڵا لە زمانی باوە». لە ئێستادا خەریکی وەرگێڕانی تەواوی کتێبەکەم و بۆ یەکەمجار ئەم پارچانەی پێشکەشی پەڕاوی کیاڕۆستەمی دەکەم لە دیدی من.
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
مێژووی وێنەگرتنم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شۆڕشی 1979 لە ئێران، کاتێک پیشەکەم وەستابوو و خەریک بوو قەدەغە کرا. ڕێک 32 ساڵ لەمەوبەر، وەک دەرهێنەری فیلم، هیچ هەڵبژاردنێکم نەبوو جگە لە کڕینی کامێرایەک و وێنەگرتن. ئەو وێنانەی کە ئەو کاتە گرتم هی وەرزی زستان بوون. هەموو ساڵێک دەگەڕێمەوە سەر بابەتی زستان و وێنەی زیاتر دەگرم.
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
دەشێت بڵێم لەم تەمەنەی ئێستامدا ئەوەی دەیبینم ئەوەیە کە لەو ڕۆژگارەدا تاکە شت کە هاوبەش بوو لەنێوان من و سینەماکارە گەنجەکانی ئەو ڕۆژدا ئەوە بوو کە هەموومان گەنج بووین.
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
عەباسی کیاڕۆستەمی، فیلمساز، سیناریۆنووس و دەرهێنەری بەناوبانگی ئێران، سینەماکەی بە شێوازی ڕیالیزمی هەستیاری کلتوور و خەڵکی ئێران ناسراوە. ئەو بە شێوازە تەواو جیاوازەکەی لە داڕشتن، چوارچێوە و گێڕانەوەی چیرۆك بەناوبانگە. گۆشەیەکی دیاریکراوی کامێرا، وێنەی کەسیی، درووستکردنی فیلمێکی تەواو لە ئۆتۆمبێلدا، گرتەی درێژی گردەکان، یەکێکن لە نیشانە سینەماییەکانی فیلمسازەکە
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
ناوبانگی نێودەوڵەتی (کیارۆستەمی) وەکوو سینەماکار بە باشی جێی خۆی قایم کردووە، بەڵام ئاخۆ تا چەند وەکوو نووسەر پێی ئاشناین؟ لەو بوارەدا تا چەند زانیاریمان دەربارەی هەیە؟ (عەباس کیاڕۆستەمی) زیاتر بە سینەمای شیعری ناسراوە، بەڵام شیعریشی بڵاو کردووەتەوە و بۆ زمانی جیاوازیش وەرگێڕدراون. جگە لە شیعرەکانی خۆی، شیعری چەندین شاعیری گەورەی فارسی وەکوو (حافز)، (سەعدی) و (ڕۆمی) بە تێڕوانینێکی نوێ و جیاوازتر لە شیعرەکانیان بڵاوکردووەتەوە.
زیاتر
5 مانگ پێش ئێستا
ئێشتاش وەك منداڵیم دوورە پەرێزم، ئێمە هەموومان کائینێکین زۆر بە قووڵی تەنیاین، لەهەر تەمەنێکدا بین، تەنانەت لەناو هاورێکانیشماندا. پیشەی من وك فیلمسازێك، بارودۆخی ژیانم، زیاتر ئەم تەنیاییە بەسەرمدا دەسەپێنن.. هەرچەندە بەردەوام ئەم تەنیاییەم پێویستە.
زیاتر