20/04/2024
DidiMn Logo

سینەما

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: یاداشتەکانی فریشتەیەک

4 ساڵ پێش ئێستا

من هەرگیز حەزم لە وشەی ”سەرکەوتن” نەبووە و بەردوامیش خۆمم لێ پاراستووە. هەر نایشزانم کە ئەو وشەیە واتای چییە. بۆ من، سەرکەوتن لەوانەیە گەیشتن بەو شتە بێت کە دەتەوێت پێی بگەیت. ئەوە سەرکەوتنە. ئەوەیشی کە من حەزدەکەم پێی بگەم، هەرگیز بەدەست نایەت. هەر بۆیەش بەو جۆرە سەیری شتەکان ناکەم، کە بە سەرکەوتنم بگەینن. بێگومان توانیومە ناوبانگێک پەیدا بکەم…

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: گفتوگۆ لەگەڵ پرایزنەر، ئاوازدانەری ناوداری فیلمەکانی کیشلۆڤسکی

4 ساڵ پێش ئێستا

دەکرێت لە ڕێگەی کارکردنی نزیکەوە لەگەڵ ئاوازدانەرێکدا، کاریگەرییەکی درێژخایەن و تۆکمە لەسەر دید و تێڕوانینی فیلمسازێک دروست ببێت. پەیوەندییە پڕ سیمبولیکییەکانی نێوان ئالفرێد هیچکۆک و بێرنارد هێرمان، فێدریکۆ فێلینی و نینۆ ڕۆتا، ئاکیرا کورۆساوا و فومیۆ هایاساکا…

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: کورتەفیلمێک لە نێوان سێکس و خۆشەویستیدا

4 ساڵ پێش ئێستا

کورتەفیلمێک لە بارەی خۆشەویستییەوە، فیلمێکە لە بارەی مەتەڵە سەیرەکانی خۆشەویستی، سێکس، سوبێکتیڤیتی و حەقیقەتەوە. ئەم فیلمە یەکێکە لە گرنگترین فیلمەکانی کیشلۆڤسکی، کە تێیدا بە تەواوی هێڵی ناسینەوەی کیشلۆڤسکی دەبینرێت، فیلمەکە سەرەتا ئیپیسۆدی شەشەمی…

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: وانەیەک بۆ فیلمسازە گەنجەکان

4 ساڵ پێش ئێستا

لە ھاوینی ساڵی ١٩٩٤دا دەرھێنەری بەناوبانگی پۆڵەندی (کریستۆڤ کیشلۆڤسکی) لە ئەمستردام، وۆرکشۆپێکی بۆ دەرھێنەرە گەنجەکان ئەنجام دا، خاڵی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە ئاڕاستەکردنی ئەکتەرەکان بوو. بۆ ماوەی دوو ھەفتە چەند گروپێکی جیاواز، کاریان لەسەر دیمەنێك…

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: کۆمەڵناسیی سینەمایی

4 ساڵ پێش ئێستا

بۆ ئەوەی بتوانین لەدنیای فیلمەکانی دەرهێنەری پۆڵەندی کژیستۆف کیسلۆڤسکی نزیک ببینەوە، پێویستمان بەوە دەبێت، سەرەتا خۆی وەک سینەماکارێک بناسین و ئەوسا بەر لەوەی بێینە ناو دنیای فیلمەکانی، پێویستە هەڵوەستە لەسەر ئەوە بکەین کە بۆچی ناوی ئەو وابەستە دەکەین…

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: گوزەرێک بە نێو فیلمەکانی کریستۆف کیشلۆڤسکیدا

4 ساڵ پێش ئێستا

کریستۆف کیشلۆڤسکی، خاوەن ناوبانگی جیهانیی بە فیلمەکانی دە فرمانەکەی مووسا، جووت ژیانی ڤێرۆنیکا و سێ ڕەنگ: شین و سپی و سوور. دەرهێنەرێکی کەمهاوشانی ئێجگار بە بەهایە و سینەماکەی باس لە چیرۆکگەلێکی سادە بەڵام بە چەندین پرسیاری قورس و فەندەمێنتاڵ و گەردوونییەوە…

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: من فیلم دروست دەکەم، چونکە نازانم کارێکی دیکە بکەم

4 ساڵ پێش ئێستا

”بۆچی کە ڕۆژ دادێت بەخەبەر دێین؟ بۆچی کە شەو دادێت دەنوین؟ بۆچی دووبارە کە ڕۆژ دادێت بە خەبەر دێین؟ من بۆ وەڵام دانەوەی ئەم سێ پرسیارە فیلم دروست دەکەم.”

زیاتر

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: دەربارەی شتەکان

4 ساڵ پێش ئێستا

کیشلۆڤسکی یەکێک بووە و لەو فیلمسازانەی سەرەڕای لێهاتوویی لە پیشەی سینەماییدا گرنگییەکی زۆری بە تێڕامان و وردبوونەوە لە شتەکان دەدا، دەتوانین بڵێین هەرکام لە کارەکانی کیشلۆڤسکی بەرئەنجامی ئەو تێڕامان و بیرکردنەوانەن کە لەماوەی ژیانیدا پێیانەوە سەرقاڵبووە…

زیاتر