23/03/2024
DidiMn Logo
Top

باشترین دەرهێنەرەکانی ساڵی ٢٠٢١

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من- ڕه‌نجی حه‌یده‌ر
سه‌رچاوه‌: لێجێندس ئینك

دەرهێنەرە سینەمادۆستەکە (Quentin Tarantino): ئەو زۆر حەزی بە تۆڵە و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانە، هەوادارانی حەز بە شێوازەکەی دەکەن وەکو خودی خۆی. بێگومان ئەو یەکێکە لە باشترینی ئەم سەردەمە. تارانتینۆ خاوەن ١٦٧ خەڵاتە و پاڵێوراوی ٢٨٤ خەڵاتە.

دەرهێنەرە ناوازەکە(Spike Lee): ئەو چیرۆکەکانی لە ئەزموونی خۆیی و ئەوانەی لەگەڵی گەورە بوون دەنووسێت، چیرۆکەکانی ئەو کۆمەڵایتی و هەستبزوێنن. ئەو ئێستا پلەی بەرزە کەوا سەرۆکلێژنەی ٧٤ین ڤیستتڤاڵی (De Cannes).

دەرهێنەرە جەنگخوازەکە (Sofia Coppola): لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەو گەنجترین دەرهێنەری ئافرەت بوو تاکو ئێستا پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار له‌ Lost in Translation” (2003)” سەلماندوویەتی کەوا باشە لە چیرۆکدارشتندا، کارەکانی دیارن.

دەرهێنەرە سەیرەکە (Wes Anderson) “The Grand Budapest Hotel” (2014: سەرەتا پێدەچوو خۆشگوزەران بێت بەڵام لە ڕاستیدا سەری مێژووە تاریکەکەی سەدەی ٢٠ی ئەورووپا دەکات کە نموونەیەکی نایابە بۆ تێکەڵی گاڵتە و دراما. خاوەنی ٧٥ خەڵاتە و پاڵێوراوە بۆ ١٧٤ خەڵات لە ماڵپەڕی (IMDB).

دەرهێنەرە تاکەکە: (Terrence Malik) کارەکانی لە ئێستادا کۆ دەبێتەوە لە پاڵێوراوی ٣ خەڵاتی ئۆسکار. ٤٨ خەڵات و ٦٣ پاڵێوران. کارەکانی کەمتر گفتوگۆن زیاتر جموجۆڵن. گوێ بەوە نادات چۆن لە کارەکانی دەڕواندرێت ئەو هەر بە شێوازی خۆی بەردەوامە .

دەرهێنەرە گۆڕاوەکە (Tiffany Rhodes): هەر وەک لە کورتەفیلمەکەی (Collision) کە خاوەن ٧ خەڵاتە ئەو چیرۆک دەڵێت سەبارەت بە حاڵی مرۆڤی ئاسایی بینەرانی تووشی گومان و پرسیارکردن دەکات.

هاوبەشی بکە

directors, Movie,