2 مانگ پێش ئێستا
ئەگەری پێکهاتنی ئەم دیدارە ڕاستەوخۆیە زۆر لاواز بوو، من لەسەر ڕێگەی گەڕانەوە و ئەو لەسەر ڕێگەی ڕۆیشتن بوو. لەسەر شەپۆلەکانی دەریای سپی وەڵامم دایەوە کە ئەو کاتەی بۆی داناوم، لەگەڵ بەرنامەی مندا ناگونجێ، چونکە لە وڵاتێکی ترم. بۆی نووسیبووم بەم زوانە…
زیاتر
4 ساڵ پێش ئێستا
ئێمە لە چەند لایەنەوە دەتوانین لە دۆسییەکە بکۆڵینەوە، یەکێکیان مێژوونووسین و کۆمەڵناسیی سیاسی و بابەتی مافە کە ئایا لە ڕاستیدا هێزە سیاسییەکان یان هێزە دەسەڵاتدارەکان لە ناو کایەی سیاسەتدا لەو سەردەمەدا چی بوون؟ ئامانجی سیاسی ئۆپۆزسیۆنەکان…
زیاتر
4 ساڵ پێش ئێستا
لە گفتوگۆیەکدا کە چەند ئێوارەیەک پێش ئێستا کردمان، برێخت باسی لەو ڕاڕاییە نامۆیە کرد کە لە ئێستادا وای لێ کردووە نەتوانێت پلانی ڕوونی هەبێت. سەرەتا ئاماژەی بەوە کرد هۆکاری سەرەکیی (ئەو ڕاڕاییە) پەیوەندیی بەو ئیمتیازە زۆرانەوە هەیە کە ئەو بەراورد بە پەنابەرەکانی تر هەیەتی…
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
جۆرج ئۆروێڵ، کە ناوی ئیریک بلەیرە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٤٠دا ڕۆمانی ١٩٨٤ی نووسیوە، کە یەکێکە لەو تێکستە مۆدێرنانەی زۆر بە سادەیی پێمان دەڵێت شتەکان چۆن کۆتاییان پێ دێت، ئەگەر هاتو لە پاراستنی ئازادیمان شکست بهێنین…
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
من ناوم عەبدۆ شێخۆیە. ساڵی ١٩٨٧ لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاڤای کوردستان لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم هەر لەوێ تەواو کردووە و پاشان ئامادەییم لە حەلەب و بەشی مافم لە شام خوێندووە. ماوەیەکیش بیرازکەری وەشانخانەی «لیس»ـی ئامەد بووم…
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
هەڤپەیڤین لەگەڵ حەجی جندی (ئێریڤان، ٧ـی تەمووزی ١٩٧٩) مام حەجی، دەمەوێ سەبارەت بە ژیانی ئێوە بزانم. ئەرک نەبێ بە کورتی پێم بڵێن… من سۆڤێتیم. لە ئەرمەنستانی سۆڤێت دەژیم. تەمەنی ڕابوردووم لێوانلێوی تەنگوچەڵەمە بووە. هەتیوییم دیتووە، بەلەنگازیم دیتووە.
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕانەوە، پانێڵی ”وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە“ی لە بەرواری 6/10/2018 لە بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، ڕێک خست. له پانێڵهكهدا تیایدا چوار بەشداربووی کورد و بیانی، دەربارەی چەند لایەنێکی کاری وەرگێران قسەیان کرد…
زیاتر
7 ساڵ پێش ئێستا
مەم زینستانی، چیرۆکنووس و نووسەری باکووری کوردستان، له ساڵی 1983دا لە ئاگری لە دایک بووە. هەر لە زووەوە دەستی بە نووسین له كايەى ئەدەبدا کردووە و خەباتێکی دوورودرێژی لەگەڵ زمانی کوردیدا هەيه…
زیاتر