23/11/2024
DidiMn Logo

کتێب

پڕۆگرامی میوانداریی ئەدەبی لە ئیسپانیا

3 ساڵ پێش ئێستا

گرانادا شاری ئەدەبیی یونسکۆ لە ئیسپانیا هەلێکی مانەوە بۆ نووسەرانی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ دەڕەخسێنێت:

زیاتر

چیرۆكی “تەرمی گەڕۆك”

3 ساڵ پێش ئێستا

سەرەتا بڕیار درا تەرمەکان دوو دوو بخرێنە ناو گۆڕێکەوە، دواتر کران بە سێ سێ. هێواش هێواش شوێن نەدەما و ئەوانەشی کە تەرمەکانیان دەناشت فریای کات نەدەکەوتن، بەجۆرێک لیستی ناشتنی تەرمەکان تا کۆتایی هەفتە داڕێژرابوو. بڕیار دەرچوو کە تەنیا ئەو تەرمانەی کە دەناسرێنەوە، بنێژرێن. دواتر بڕیاری نوێ، تەنیا ئەوانەی بەلایەنی کەمەوە دەستێک و قاچێکیان پێوە مابێت

زیاتر

چیرۆكی ژاوه‌ژاو

3 ساڵ پێش ئێستا

مانگ شەڕ لەگەڵ گەواڵە هەورەكاندا دەكات، بۆ ئەوەی تریفەى خۆی بگەیەنێتە سەر شەقامەكە. بە شەقامەكەدا ڕادەبوورم، ئەو پارچەكاغەزەی لەنێو دەستمدایە، ناونیشانی ئەو ئاپارتمانەی لەسەرە كە دایكم لێی دەژی. بەرەو ناونیشانەكە دەڕۆم، گیزەگیزێك لە سەرمدایە وەك بڵێیت مێشكم كورەی هەنگ بێت، چەند جارێك دەست دەكەم بەناو گوێی ڕاستمدا

زیاتر

شاعیرەکان برینێکی زیندوون، خۆیان بۆ تیمار ناکرێت

3 ساڵ پێش ئێستا

فاشیزم هێڵی سوورە،
کەچی سەرکێشی ئەفسووناوی تەنها لەو شوێنانە ڕوودەدات کە جەللادییان تێدان.
تاوێک ڕادەوەستم، ناوی خۆم و ئەوانی تر دێنم؛
هیچ کەس ڕۆحی خۆی لە کۆڵانە نهێنییەکاندا جێنەهێشتووە؟

زیاتر

پڕۆگرامی میوانداریی ئەدەبی لە کۆریای باشوور

3 ساڵ پێش ئێستا

کۆریای باشوور دەرفەتێکی ناوازە بۆ نوسەرانی شارە ئەدەبیەکانی یونسکۆ دەڕەخسێنێت کە لە سەنتەری کلتوری تۆنجی لە شار وۆجو بمێنێننەوە. ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ بەهێز کردنی پەیوەندی و لێکتێگەشتنی زیاترە لە نێوان تۆڕی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ.

زیاتر

٢٠ مۆچیارییەکەی وڵیەم فۆکنەر لەمەڕ نووسین

4 ساڵ پێش ئێستا

وڵیەم فۆکنەر یەکێکە لە هەرەباشترین نووسەرە ئەمریکییەکان لە مێژوودا. بە هۆی قەڵەمە بەبڕشت و شێوازە تایبەتەکەیەوە، توانیی لە تەمەنی پەنجاودووساڵیدا خەڵاتی نۆبێڵ بباتەوە، هەروەها براوەی دوو خەڵاتی پۆڵتیزەر و دوو خەڵاتی ناشناڵ‌بووکە، دڵی زۆرێک لە خوێنەرانیشی بەدەست هێناوە.

زیاتر

بیستوچواره‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

4 ساڵ پێش ئێستا

فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری فراوانە، کە تێیدا بایەخ بە بەرهەمی فیکری و ئەدەبی و هونەری نووسەران و کلتوری ڕۆشنگەری ده‌دات، بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ وەک رێکخراوێکى کولتورى ساڵانه‌ فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتى سازدەکات و تێیدا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت. ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکە

زیاتر

جێگەیەک نییە بە ناوی ماڵەوە

4 ساڵ پێش ئێستا

سەعات پێنجی سەرلەبەیانی بوو، لەتاو سەرئێشەیەکی بەرگەنەگیراو، خەبەری بووەوە. هەرچەندی لە جێوبانەکەیدا ئەولاولای دەکرد و خۆی دەهێنا و دەبرد، لێ نەیدەتوانی بنوێتەوە و وا دیار بوو بەتەواوەتی خەوی لێ زڕابێ. ویستی پەنا بباتە بەر حەبێکی ئازارشکێن، تا بەڵکوو بڕێک لەو ئێش و ئازارەی هەیەتی، کەم بکاتەوە؛ بەڵام، بەو پێیەی کە هێشتا بۆ بەرچایی زۆر زوو بوو

زیاتر