28/03/2024
DidiMn Logo
Top

وادەی فێستیڤاڵی خەڵاتی نووسیار ئاشکرا کرا

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

دوابەدوای ئەوەی براوەکانی ئەمساڵ دیاریکران و بەرگی کتێبەکانی خەڵاتی نووسیار ئامادەبوون، ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوبەریی وەشانی نووسیار، کاتی فێستیڤاڵەکەی ئاشکرا کرد. فێستیڤاڵی ئەمساڵی خەڵاتەکانی نووسیار، ڕۆژی: یەکشەممە ١٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، کاتژمێر چواری ئێوارە دەکرێت. فێستیڤاڵەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO، لە باخچەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO، نزیک چوارڕیانی ئەمنە سوورەکە دەکرێت. خەڵاتی نووسیار، خەڵاتێکی ساڵانە کە لە بوارەکانی: شیعر، چیرۆک و ڕۆمان پێک دێت. براوەی ئەمساڵی کتێبەکان، کە هەریەکە لە: لا یۆرۆنا لە نووسینی: کامۆ ئاراز، کە براوەی بواری چیرۆکە، مەرگی نادیار لە نووسینی: ڕەوا زەیدان، کە براوەی بواری ڕۆمانە، کێڵگەی بەتاڵ لە نووسینی: سروشت نەوزاد، کە براوەی بواری شیعرە پێک دێت.

هاوبەشی بکە

DidiMn, Didimnnews,