18/04/2024
DidiMn Logo
Top

هۆکاری براوەی کۆمەڵەچیرۆک

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

هۆکاری براوەی کۆمەڵەچیرۆکی (لا یۆرۆنا)

دەتوانین بڵێین لەبەر چەند هۆیەک دەقەکانی ناو کۆمەڵەچیرۆکی (لا یۆرۆنا)مان بۆ خەڵاتکردن بە باش زانی. چیرۆکی یەکەم (لا یۆرۆنا): پۆلیسیيە، جوان داڕێژراوە، پاکنووس کراوە، زمانێکی ستانداردە. لە کۆتاییدا گۆرانیيەکی La Llorona ° Chavela Vargas کە بڕوامان وايه‌ بەهایەکى به‌ ناوەرۆکی دەقەکەى داوه‌. بە گشتی، چیرۆکەکانی کەم تا زۆر باشن، بە بڕوای ئێمە ئەم ستایلی پۆلیسی و وێناکردنی کەشوهەوا سامناکه‌ لە چیرۆکنووسیندا زۆر سەرکەوتووانە چیرۆکەکانی داڕشتووە و تایبەتمەندێتيی خۆى لە لای خوێنەری کورد دەسەلمێنێت، چونکە ئەم جۆرە لە کارکردن لەناو چیرۆکی پۆلیسی و ترسدا تەواو نوێیە و کارەکتەرەکان بە باشی (وەکوو چیرۆکی یەکەم و دووهەم) هەڵسەنگێنراون. توانیويه‌تی لایەنی تاریک و پەنهان بەسەر ئەو جۆرە چیرۆکانەدا بسەپێنێت کە گرنگی دەخاتە سەر ڕووداوەکان و گەشەکردنی کەسایەتیيەکان و ڕابوردوویان. دیاریکردنی ستایلی نووسینی لەو چیرۆکە پۆلیسیيانە، لە تەک ئەوەی نوێیە و بە داهێنان لەو بوارەدا هەژمار دەکرێت، بەها به‌ درووستکردنی تایبەتمەندێتيی نووسەرێک ده‌به‌خشێت. هەروەها تێکەڵکردنی بە دۆخی هەلومەرجی ژن گرنگە و بە باشی كارى تێدا کردووە، چونکە بە بڕوای ئێمە لە قاڵبی کڵێشەی پۆلیسی نەریتی دەری کردووە و بەهای بە پێگەی ژنیش لە کۆمەڵگه‌ى کورديدا داوە.

بەیان سەلمان و میران ئەبراهام

هاوبەشی بکە

DidiMn, didimnarticle,