01/12/2025
DidiMn Logo

کتێب

ڤان کوخ بۆ تیۆ، نامەی حه‌وته‌م

7 ساڵ پێش ئێستا

ڕێگەم بدە باسی کەشوهەوای ئەم چەند ڕۆژەی پێشووت بۆ بکەم… ڕۆژی یەکشەممەی پێشوو کاتێك لە پەنجەرەی خانووەکەم، کە بە هۆی بەرزیی شوێنەکەیەوە دەیڕوانی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی تردا، چەند شتێکم بەدی ‌کرد، سەرەتا با باسی دەریاکەی نزیك شارەکەی خۆت بۆ بکەم…

زیاتر

ڤان کوخ بۆ تیۆ، نامەی شه‌شه‌م

7 ساڵ پێش ئێستا

وا دیسان نامەت بۆ دەنێرم. باسی خۆمت بۆ دەکەم، لە نامەی پێشوودا ئامۆژگاریم کردیت کتێبەکانت لە ناو ببەیت، بەڵی ئەو کارە بکە، ئەوکات هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، بەڵام ئاگاداربە نەبیت بە کەسێكی کورتبین و ئیتر هیچ شتێکی باش نەخوێنیتەوە!

زیاتر

کتێبە خراپەکەی ئیبراهیم ئەمین باڵدار

7 ساڵ پێش ئێستا

کاتێک چووینە خوێندنگە، یەکەم کتێب سەرنجی ڕاکێشابین کتێبی”ئەلف و بێ‌ی نوێ“ی ئیبراهیم ئەمین باڵدار بوو، لەو کتێبەوە فێری پیتەکان و نووسین بووین بە زمانی کوردی. دوای چەند ساڵێک خوێندن، من لە خوێندگەیەکدا کارم کرد…

زیاتر

ڤان کوخ بۆ تیۆ، نامەی پێنجه‌م

7 ساڵ پێش ئێستا

ڕێگاکان تا بێت دژوارتر دەبن، دەبێت ئاگاداری خۆمان بین. تۆ باش دەزانیت ئەوانی تر (لێرەدا ڤان کوخ مەبەستی لە هونەرمەندەکانی تری هاوزەمەنی خۆیەتی) گەیشتن بەوەی ئێمە دەمانویست پێی بگەین…

زیاتر

په‌ڕاوی وه‌رگێڕان: دوازدە پێشنیار بۆ وەرگێڕەکان

7 ساڵ پێش ئێستا

خۆت بە پەرەگرافی یەکەمەوە زیاتر ماندوو بکە، عادەتەن ئەوانەی دەیانەوێت هەڵە لە وەرگێڕانەکەتدا بدۆزنەوە ئەم پەرەگرافی یەکەمە بەراورد دەکەن، چونکە تاقەتیان نییە بچن بەشی تر هەڵبژێرن و دوایی ئۆرجیناڵەکەی بدۆزنەوە…

زیاتر

تەوڕات بە دەقچنیی کافکا

7 ساڵ پێش ئێستا

لە حەوتەم ڕۆژی خەلیقەتدا، کاتێک چەند زیندەخەونێکى جاڕسکەر یەزدانیان لە خەوەنوچکەکەى کرد، بینیی کە ئادەم لە ژێر درەختی زانیندا بووەتە مێروویەکى زەبەلاح، ئەمە بووە هۆی نیشتنى غەمێکى قووڵ بەسەر ڕووى نەمری خوداوە، ئەو حەزی دەکرد تەماشای ئادەم بکات کاتێک لەسەر زەوى ژیان دەکات…

زیاتر

ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەھەند لە سلێمانی کرایەوە

7 ساڵ پێش ئێستا

ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، ناوەندێکی نوێی ڕۆشنبیرییە و لە شاری سلێمانی دەستی بە کارەکانی کردووە. ڕۆژی هەشتی تشرینی دووەمی 2018 لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە لایەن م. حەمە کەریم عارفەوە کرایەوە. ناوەندەکە پێک هاتووە لە کتیبخانەیەک و قاوەخانەیەک و هۆڵی کۆڕ و سیمینار…

زیاتر

گۆڤارێکی تایبەت بە منداڵان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

7 ساڵ پێش ئێستا

هەتاو، بڵاوکراوەیەکی کلتووریی هونەریی سێ زمانی کوردی، فارسی، ئینگلیزیی منداڵان و نەوجەوانانە. وەرزانەیەکی بواری ئەدەبیات و هونەرە و لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەچێت…

زیاتر