18/03/2024
DidiMn Logo
Top

پڕفرۆشترين كتێبە کوردییەکانی 2018 لە باکووری کوردستان

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

فێركه‌ر (ئاستی سه‌ره‌تایی) پڕفرۆشترين كتێبی کوردیی 2018 لە باکووری کوردستان

ديدى من – ديارنامە
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال

له ساڵى 2018دا 232 كتێبى كوردى له وڵاتى توركيا بڵاو كراونەتەوە. دەمانەوێت لێرەدا ئەمە بزانين، ئايا ئەو كتێبانەى كە لە ساڵانى ڕابردوو و ئێستا بڵاو كراونەتەوە ئاست و ڕێژەى فرۆشتنيان چۆن بووە، ھەروەھا كامە كتێب له ڕيزى پێشەوەى پڕفرۆشترين كتێبەكانه.

بەپێى ئەو زانياريانەى كە ماڵپەڕى ديارنامە له باوەڕ بەرشەڤ، هەماهەنگكارى ماڵپەڕى پرتوكا كوردى دەستىكه‌وتوون، هاتووە کە كتێبى وەشانخانەى ئينستيتيوتى كوردى له ئيستانبووڵ بە ناوى فێركار (ئاستى سەرەتايى) بە پلەى يەكەم دێت، كە كتێبێكى پەروەردەييه بە زاراوەى كرمانجى. هەروەها كتێبى جانياى ڕێناس ژيان له پلەى دووەم دێت كە كتێبێكى شيعريیه، هەروەها لە دواى ئەويش كتێبى شوانى كرمانجەكانى عەرەبى شەمۆ دێت.

له خوارەوە 10 له پڕفرۆشترين كتێبى كوردیی 2018ی باکووری کوردستان بناسن:

1. فێركار 1 / وەشانخانەى ئينستيتيوتى كوردى له ئيستانبول

2. ژانيا / ڕێناس ژيان / له وەشانى بەلكى

3. شوانى كرمانجەكان / عەرەبى شەمۆ / وەشانخانەى ليس

4. دواهەمين هەنارى دنيا / بەختيارعەلى / بڵاوكراوەى ئاڤێستا

5. تەڕاش / ڕەجەب دلدار / وەشانخانەى دارا

6. كەشتى چارۆكەيى / سەليم تەمۆ / وەشانخانەى دارا

7. فەرهەنگى ئاخاوتن / زانا فارقينى / وەشانخانەى ئينستيتيوتى كوردى له ئيستانبول

8. كۆبانى / جان دۆست / وەشانخانەى دارا

9. ڕێزمانى كورمانجى / سامى تان / وەشانخانەى ئينستيتيوتى كوردى له ئيستانبول

10.
– دێوەزمەيێك لەنێو مندا / حەليم يوسف / وەشانخانەى پەيوەند
– فێركار (ئاستى 2) / وەشانخانەى ئينستيتيوتى كوردى له ئيستانبول

تێبينى: هەردوو كتێبى دێوەزمەيەك لەنێو مندا و فێركار 2 له پلەى دەيەم دێن، بە هۆى ئەوەى كە ڕێژەى فرۆشيان يەكسان بووە.

هاوبەشی بکە

Bakur, Kteb,