فۆتۆ: لاژه تهها
ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕانەوە، پانێڵی ”وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە“ی لە بەرواری 6/10/2018 لە بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، ڕێک خست. له پانێڵهكهدا تیایدا چوار بەشداربووی کورد و بیانی، دەربارەی چەند لایەنێکی کاری وەرگێران قسەیان کرد، هەروەها هەمان ڕۆژ نامیلکەیەکی تایبەت بە وەرگێڕان بڵاو کرایەوە کە 3 وتاری گرنگی نووسەرانی جیهانی بە زمانی کوردی لە خۆ گرتووە.
پانێڵی وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە | فۆتۆ: لاژه تهها
هاوشانی ئەم پانێڵە، ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بیروڕای کۆمەڵێک وەرگێر بە شێوەی ڤیدیۆ دەربارەی وەرگێران خستەڕوو. ئەم چالاکییە لە لایەن ساڤان ئاکۆ، ئەندامی ستافی ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من ڕێک خرا، ئەو دەربارەی ئەنجامدانی ئەم چالاکییە بۆ دیدی من گوتی: ”ئێمە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم کارەوە دەمانەوێت کۆمەڵێک پرسی گرنگ سەبارەت بە وەرگێڕان بورووژێنین کە شایەنی گفتوگۆ لەسەرکردنن، لەپێناو تێگەیشتن لە پڕۆسەی وەرگێڕان وەک ئەرک و وەک ئامرازی گەیاندن.“ گوتیشی: ”ئامانجمان لەم چالاکییە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک وەرگێڕ بوو لەپێناو خوڵقاندنی گفتوگۆی جیدی لەسەر پرسی وەرگێران.“
پانێڵی وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە | فۆتۆ: لاژه تهها
پانێڵی وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە | فۆتۆ: لاژه تهها
دەیڤد شوک، خاوەنی دەزگای فۆنیم میدیا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، بهشداربووی پانێڵ | فۆتۆ: لاژه تهها
گۆران ڕەسووڵ، ماستەر لە توێژینەوەی کوردی، بهشداربووی پانێڵ | فۆتۆ: لاژه تهها
ماری لابرۆس، دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی، بهشداربووی پانێڵ | فۆتۆ: لاژه تهها
فەرھاد چۆمانی، وەرگێڕ، بهشداربووی پانێڵ | فۆتۆ: لاژه تهها
ڕێكخهر و بهشداربوانی پانێڵی وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە | فۆتۆ: لاژه تهها
ئهم پانێڵه به سپۆنسهری ئاژانسی مێترۆگرافی، كام پڕۆدهكشن و ئاكۆ بۆ چاپهمهنی ڕێك خرا.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.