6كاتژمێر پێش ئێستا
نۆڤێلێتی “وێڵی“ ههرچی دهکات به ڕیتم دهیکات، ڕیتمی زمان، ڕیتمی گێڕانهوه و پاشان سووان و داڕمانی مانا. سەرانسهری ئەم نۆڤلێته، به مۆنۆلۆگیکی یهکبین و بێپشوو، له سێ بهشدا خوێنهر لوول دهداته ناو خۆیهوه. کهسێک لەسەر گۆڕێک، بهرانبهر به کێلێک دانیشتووه و دهیهوێت مردوو به مردوو، یان به خۆی، یان خۆی به مردوو، بناسێنێت/ نائاشنا و نامۆ بکاتهوه.
زیاتر
6 مانگ پێش ئێستا
ڕۆمانی درۆزنەكان هەموو شتێكیان دەستدەكەوێت لە نووسینی عەلی بەدر و وەرگێڕانی شێرزاد هەینی، ڕۆمانێكە واقعێك دەربارەی سیاسەت ، دەروون، دەسەڵاتخوازی، شۆڕشی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی نێوین. تێیدا كۆبووەتەوە. ڕۆچوونە نێو ڕۆمانەكە و تێڕامان لە ڕووداوەكان درك بە چەندین وردیی دەكەیت لەنێویدا و دەزانیت كە بەدر هەڵگری پاشخانێكی زانینە دەیەوێت چەندین تیۆر بەرجەستە بكات لە ڕووداوەكاندا.
زیاتر
3 ساڵ پێش ئێستا
خوێنەر ساختەکان زیاتر لە نووسەرە ساختەکان ڕۆڵ لە بونیادنانی ئەدەب و فەرهەنگێکی ساختە دەگێڕن. ئەم جۆرە لە خوێنەر بە ڕێژەی جیاواز لەناو هەموو کۆمەڵگەیەک هەن، هەر چەند ڕێژەشیان زیاتر بێت ئەوەندە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ساختە هەیە. بەشێوەیەکی گشتی
زیاتر
3 ساڵ پێش ئێستا
کەشتی فریشتەکان کە ڕۆمانێکی خەیاڵیە لە نووسینی بەختیار عەلیە، وە پێکهاتووە لە ۳بەرگ و ۲٠٦۲ لاپەڕە، ئەم ڕۆمانە باس لە جیهانێک ئەکات کە فریشتە و باڵاداری سەیر لە جەستەی مرۆڤەوە دەر ئەچن بە هۆکاری وەحشیەتی ناو ناخی مرۆڤەکان وە
زیاتر
3 ساڵ پێش ئێستا
ئەنتیگۆنە یەکێکە لە شاکارە مەزنەکانی مێژووی ئەدەب، لە لایەن گەورە نووسەری یۆنانی (سۆفۆکلیس)ەوە لە (٤٤١)پ.ز نووسراوە، لە لایەن (یان ستۆڵپە و لاش_ هۆکان سڤێنسۆن) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی سوێدی، دواتر بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕانی بۆ کراوە لە لایەن (خەبات عارف)
زیاتر
5 ساڵ پێش ئێستا
یەکەمین پرسیار کە ماڵکۆم ئێکس لە خۆیی کرد، بۆچی ھەموو شتە باشەکان بەسپییەتی وەسف کراون، تەنانەت مەسیح چاو شین و ڕەنگ سپییەکی نورانییە لە کاتێکدا مەسیح لە ئورشەلیم (قودس) لە ناوچەی گەرمدا لەدایک بووە، خەڵکی ئەو ناوچانەش ھەمیشە ئەسمەرن!
زیاتر
6 ساڵ پێش ئێستا
ەم کتێبە ساڵی ۲۰۰٤ مامۆستا فایەق سەعید نووسیویەتی، تێیدا ئاماژە بە گەشەسەندنی بیرکردنەوە لای منداڵ و چەندین شێوازی وانەگوتنەوە و گرنگرترین گرفتەکانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەکات.
زیاتر
6 ساڵ پێش ئێستا
هەمیشە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتی دوور (یان ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، یاخود ئاسیاییەکان) زۆر سەرنجڕاکێشن لە لام. هەست بە هێمنییەکی تایبەت ئەکەم لە دێڕەکاندا، هەروەک چۆن ئەو هێمنییە لە ڕووخسار و نیگایاندا هەست پێ دەکرێت.
زیاتر