24/04/2024
DidiMn Logo
Top

خوێنەر و کتێب: گرنگیی کتێبی تێکشکانی بەهاکانی خوێندکار

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

کتێب: تێکشکانی بەهاکانی خوێندکار
نووسەر: فایەق سەعید
خوێنەر: کۆسار عەبدوڵا

ئەم کتێبە ساڵی ۲۰۰٤ مامۆستا فایەق سەعید نووسیویەتی، تێیدا ئاماژە بە گەشەسەندنی بیرکردنەوە لای منداڵ و چەندین شێوازی وانەگوتنەوە و گرنگرترین گرفتەکانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لەم کتێبەدا ئاماژە بە چەند بابەتێکی زۆر گرنگ دراوە، بە داخەوە ئەوەی جێی سەرنج و سەرسووڕمانە، تا ئێستا لە کوردستان هەر گرفتن و هیچ یەکێک لەو گرفتانەی لەم کتێبەدا ئاماژەی پێ کراوە، چارەسەر نەکراون.

  • قۆناغەکانی گەشەسەندنی بیرکردنەوەی منداڵ و تیۆرییەکانی پیاژێ، کە گرنگی بە بەرکەوتنی خودی منداڵ دەدات لەگەڵ زانیارییەکاندا. هەروەها منداڵ چۆن بەپێی لێکدانەوەی ناو مێشکی خۆی تەفسیری شتەکانی دەوروبەری دەکات و وردەوردە لەگەڵ بەرکەوتنی لەگەڵ شتی نوێدا، زانیارییەکانی گەشە پێ دەدات. دواتریش تێڕوانینەکانی ڤیگۆتسکی لەبارەی کاریگەری و ڕۆڵی زمان و سیستەمی کۆمەڵایەتی بەسەر مێشکی منداڵەوە دەخاتە ڕوو.
  • ڕۆڵ و گرنگیی یاریکردن وەک بەشێکی گرنگی مۆدێلی نوێی وانەگوتنەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر فێربوونی منداڵ. هەروەها یاریکردن چۆن دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە فێربووندا.
  • یەکێکی تر لەو گرفتاتە ”دیداکتیک”ە، کە ساڵی پار (٢٠١٩) کتێبێکی نوێی بۆ تەرخان کرد و ئێستا لە بەردەستی خوێنەردایە. لێرەدا باسی نوێترین شێوازەکانی وانەگوتنەوە و گرنگیی گفتوگۆ و یاریکردن و بەکارهێنانی ئامڕازە نوێیەکانی فێربوون دەکات. بە تایبەتی لەسەر ئەوە دەوەستێت کە نەبوونی گفتوگۆ و پێدانی کۆمەڵێک زانیاریی کۆنکرێتی لە وانەی ئایین و وانەکانی تردا، بەبێ گفتۆگۆ و بەشداریی خوێندکاران، چەندین زیانی گەورەی دەبێت لەسەر داهاتوی خوێندکاران و یەکترقبووڵنەکردن و توندوتیژی.
  • لە بەشی چوارەمدا لەسەر ئازاردانی خوێندکار لە لایەن مامۆستا و خوێندکارانی ترەوە دەوەستێت و باس لەو چەندین جۆرەی ئازاردان دەکات لە پەروەردەی ئێمەدا و کاریگەرییە دەروونییە خراپەکانی لەسەر منداڵان و ڕەنگدانەوەی لە کۆمەڵگەدا.
  • لە بەشێکی تریشدا لەسەر ڕێزنەگرتن لە خواستەکانی یەکدی و نەبوونی تۆلێرانس و چۆنێتیی کاریگەریی دەسەڵات و توندوتیژی و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەمان سیستەمی خراپ دەکات لە ناو هەموو کایەکانی تری کۆمەڵگەدا.
هاوبەشی بکە

Book, Education,