26/04/2024
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی کیشلۆڤسکی: دەرهێنەران لە ستایشی کیشلۆڤسکیدا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان
لە ئینگلیزییەوە: خەلان ئاکۆ
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان

کاتێک دەرهێنەری ناودار کریستۆڤ کیشلۆڤسکی، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک لە نەخۆشخانەیەکی وارشۆ، لە ١٣ی ئازاری ١٩٩٦دا کۆچی دوایی دەکات. هەروەها لە بە دووساڵ پێش ئەوە و لە ساڵی ١٩٩٤دا کیشلۆڤسکی واز لە پیشەی فیلمسازی دەهێنێت. خەڵکێکی زۆر بۆ دەستلەکارکێشانەوەی کیشلۆڤسکی لە پیشەی سینەمایی و هەروەها دواتر بۆ مەرگی ئەو نیگەران دەبن و دەرهێنەرانی ناودار لە ستایشی ئەودا بە نووسین نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن.

ئەمەی خوارەوەوە وتەی بەشێک لەو دەرهێنەرانەیە کە بۆ لەدەستدانی کیشلۆڤسکی نووسیویانە:

فیلمسازی ناوداری ئینگلیز کێن لۆچ، لە بارەی کیشلۆڤسکییەوە دەڵێت:

کارەساتە کە چیتر فیلم بەرھەم ناھێنێت، ئەوەی لە فیلمەکانییەوە وەرم گرت ھەستێکی بەھێزی ئاوارەیی بوو لە بارەی سروشتی ئاسایی ڕووداوەکانەوە. کیشلۆڤسکی کارامەیەکی شارەزا بوو، کاتێک فیلمەکانیت دەبینی زۆر ھەستت بە ئاسودەیی دەکرد، چونکە بە باوەڕێکی ئاسوودەوە بەرھەمی ھێناون. ئەو ھەمیشە مانایەکی ژیانی هەڵگرتبوو کە بەردەوام لە گۆڕاندا بوو، بە جۆرێک نەتدەتوانی تێی بگەیت. ڕەنگە ئەمە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژھەڵات دەژین ڕاست بێت. خۆزگەم دەخواست ڕێکەوتی دیدەنییم ھەبوایە.

کێن لۆچ

فیلمساز و بەرهەمهێنەری ناوداری ئەمەریکی ستانلی کوبریک، لە بارەی کیشلۆڤسکییەوە دەڵێت:

ھەرگیز ناتوانیت ئەو بیرۆکانە ببینیت کە لە دێکەلۆگەوە دێن، تا دواتر پێی نازانیت کە چەند بە قووڵی گەیشتوونەتە ناخت.

ستانلی کوبریک

دەرهێنەری فیلم و شانۆی ناوداری کەنەدیی ئەتۆم ئیگۆیان، لە بارەی کیشلۆڤسکییەوە دەڵێت:

پێم وایە ئەو یەکێک بوو لەو کەمینە فیلمسازانەی لە توانایدا بوو فیلم وەک گوتارێکی ئاخاوتنی ڕۆحی بەکار بهێنێت. تا ئەو ڕادەیە گرنگ بوو. پەیوەندییەکی ھاندەر بوو لە نێوان ئەو سەردەمەی کە دەرهێنەر سەنتەری فیلم بوو، هەروەها سەردەمی بەرهەمهێنانی فیلمی هاوچەرخدا. کەسایەتییەکی کاریگەر بوو. لە لایەک بەرز و تووند بوو، لە لاکەیەکی تریشەوە نەرم و میھرەبان بوو، بەڕاستی کارەساتێکی گەورە بوو کە هەر لەگەڵ ناوداربوونیدا ئەمە ڕووی دا. پێم وابێ لە داهاتوودا کاریگەری ئەو دەبینین. لە ئێستاشدا کە خەریکە لە باکووری ئەمەریکا بە باشی ناوبانگ دەردەکات و دەناسرێت، بەم زووانە کاریگەرییەکەی دەبینین.

ئەتۆم ئیگۆیان

دەرهێنەری فیلم و شانۆی ناوداری پۆڵەندی کریستۆڤ زانوسی، لە بارەی کیشلۆڤسکییەوە دەڵێت:

جگە لەوەی ھونەرمەندێکی دیارە، لە تێڕوانینێکی پۆڵەندییەوە کیشلۆڤسکی دەسەڵاتێکی ئەخلاقی کاریگەری ھەبوو، لە ھەردوو ژیانی تایبەتیی و گشتیدا بە پیاوێکی ڕاستگۆ و قسەلەڕوو ناسرابوو.

لە دژی سیستمی سیاسی کۆمۆنیزم ھاتە دەنگ، ھەرچەندە دامەزراوە سیاسییەکە هەوڵیان دەدا لە ڕێی پێشکەشکردنی ژیانێکی خۆشگوزەرانەوە فریوی بدەن، بەڵام ئەو بە ڕەتکردنەوەیان، ڕێز و خاوەندارێتی بەدەست هێنا. لەبەر ڕەوشی سیاسی پۆلەندا، کیشلۆڤسکی درەنگ گەیشت بە سەرکەوتن.

سەرلەبەری ژیانی کیشلۆڤسکی دژیەکی بوو؛ خۆشەویستییەکەی بۆ ئەوانیتر بە ڕووکەشێکی دڵڕەقانە داپۆشرابوو. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ژیانی گشتیدا زۆر لە درۆ دەترسا، زۆر تووند بوو، چارەسەرکردنی کێشەی ڕەت دەکردەوە. ئەم مەرگە زۆر لە مەرگی فیلمسازێکی ڕابەر و ھاوڕێیەک لە خویندنگەی فیلم زیاترە، ئەمە بۆ موڵکی گشتیی پۆڵەندا لەدەستدانێکی ئێجگار گەورەیە. ھەموو شتێک لە ژیانی ئەودا پاک و ڕوون بوو.

کریستۆڤ زانوسی
هاوبەشی بکە

Cinema, krystof kishlovsky,