ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕانەوە، پانێڵی ”وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە“ی لە بەرواری 6/10/2018 لە بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، ڕێک خست. له پانێڵهكهدا تیایدا چوار بەشداربووی کورد و بیانی، دەربارەی چەند لایەنێکی کاری وەرگێران قسەیان کرد، هەروەها هەمان ڕۆژ نامیلکەیەکی تایبەت بە وەرگێڕان بڵاو کرایەوە کە 3 وتاری گرنگی نووسەرانی جیهانی بە زمانی کوردی لە خۆ گرتووە.
هاوشانی ئەم پانێڵە، ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بیروڕای کۆمەڵێک وەرگێر بە شێوەی ڤیدیۆ دەربارەی وەرگێران خستەڕوو.
بۆچوونی ڕەوف بێگەرد، چیرۆکنووس و وەرگێڕ، دەربارەی وهرگێڕان
بۆچوونی لۆنا دڵشاد، مامۆستای زانكۆ و وهرگێڕ، دەربارەی وهرگێڕان
بۆچوونی پێشڕهو حسێن، وهرگێڕ و شانۆكار، دەربارەی وهرگێڕانی دهقی شانۆیی
بۆچوونی ههوراز محهمهد، فیلمساز، دەربارەی گۆڕینی دهق بۆ وێنهی جوڵاو
بۆچوونی جووتیار ژاژڵەیی، مامۆستای زانكۆ و وەرگێڕ، دەربارەی وەرگێڕان
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.