24/07/2024
DidiMn Logo
Top

دیدی من پانێڵی وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە ڕێک دەخات

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕانەوە، پانێڵی وەرگێڕان کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە، پێشکەش دەکات. ئەم چالاکییە بڕیارە لە بەرواری 6/10/2018 لە بنکەی ژین لە شاری سلێمانی لە سەعات 3:00ی عەسر بەڕێوە بچێت، کە تیایدا چوار بەشداربووی کورد و بیانی، دەربارەی چەند لایەنێکی کاری وەرگێران قسە دەکەن، هەروەها هەمان ڕۆژ نامیلکەیەکی تایبەت بە وەرگێڕان بڵاو دەکرێتەوە کە 3 وتاری گرنگی نووسەرانی جیهانی بە زمانی کوردی لە خۆ گرتووە. هاوشانی ئەم پانێڵە، ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بیروڕای کۆمەڵێک وەرگێر بە شێوەی ڤیدیۆ دەربارەی وەرگێران، دەخاتە ڕوو.

ئەم چالاکییە لە لایەن ساڤان ئاکۆ، ئەندامی ستافی ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من ڕێک خراوە، ئەو دەربارەی ئەنجامدانی ئەم چالاکییە بۆ دیدی من گوتی: ”ئێمە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم کارەوە دەمانەوێت کۆمەڵێک پرسی گرنگ سەبارەت بە وەرگێڕان بورووژێنین کە شایەنی گفتوگۆ لەسەرکردنن، لەپێناو تێگەیشتن لە پرۆسەی وەرگێڕان وەک ئەرک و وەک ئامرازی گەیاندن.“

گوتیشی: ”ئامانجمانە لەم چالاکییەدا کۆمەڵێک وەرگێڕ کۆ بکەینەوە بە ئامانجی خوڵقاندنی گفتوگۆی جیدی لەسەر پرسی وەرگێران.“

بەرنامەی پانێڵەکە بەم شێوەیەیە:
  • ڕەخنەی وەرگێڕان

لە لایەن گۆران ڕەسووڵ، ماستەر لە توێژینەوەی کوردی

  • وەرگێڕانی پێچەوانە

لە لایەن ماری لابرۆس، دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی

  • ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە و زمانە پەراوێزخراوەکان

لە لایەن دەیڤد شوک، خاوەنی دەزگای فۆنیم میدیا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە

  • وەرگێڕان لە دیالێکتێک بۆ دیالێکتێکی تر

لە لایەن فەرھاد چۆمانی، وەرگێڕ

ئه‌م پانێڵه‌ به‌ سپۆنسه‌ری ئاژانسی مێترۆگرافی، كام پڕۆده‌كشن، ئاكۆ بۆ چاپه‌مه‌نی ڕێك ده‌خرێت
تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە

هاوبەشی بکە

DidiMnEvent, په‌ڕاوی وه‌رگێڕان,