08/05/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترين ئەلبوومى گرووپى چوارتار بڵاو كرايەوە

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

ديدى منموزیكێ ما

فەرزان سۆفى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال

گرووپى موزيكى چوارتار، چوارشەممه 24/1/2018 سێيەمين ئەلبومى فەڕميى خۆيان بە ناوى دەريا لە كوێيە؟ بڵاو كردەوە. ئەويش لە دواى تێپەڕبوونى دوو ساڵ بەسەر ئەلبوومەكەيان بە ناوى شەقام سەما دەكات. ئەو ئەلبوومه لە لايەن ڕێكخراوى هونەریی قەقنەس بڵاو كراوەتەوە بە ڕابەرايەتىی حسێن توتنچيان؛ هەروەها ئارەزوومەندان دەتوانن لە فرۆشگە و ماڵپەڕە ڕێپێدراوەكان، دەستەبەرى بكەن.

ئەو گرووپە لە دواى تێپەڕبوونى چەند ساڵ بەسەر چالاكييەكانياندا، توانيويانه بە شێوەيەكى ڕێكخراو هەر دووساڵ جارێک ئەلبوومێك، پێشكەشى گوێگر و هەوادارانيان بكەن. هەروەها لەو ئەلبوومەشدا چەمكێكى جياوازيان لە ڕووى شيعري پيادە كردووه. لە كەڤەرى ئەلبوومى دەريا لە كوێيه؟ هەر چوار هونەرمەندانى گرووپى چوارتار بە جيا دەردەكەون، كە لە كەڤەرى ئەلبوومەكانى ڕابردوودا ڕووخساريان شاراوە بوو.

ئەلبوومى دەريا لە كوێيه؟ لە دە گۆرانى پێك هاتووە، بە ناوەكانى: ئامێز، دوور، كۆچ، دەريا لە كوێيه؟، بگەڕێوه، بنووسه، زەردەپەڕ، گومانى ڕۆيشتن، چاوى بێ بەرهەڵست و ئافراندن. هەروەها لە ماوەى ڕابردوودا گۆرانىی بنووسە، وەكو تاكگۆرانى پێشكەشى گوێگران كرا.

گۆرانیيەكانى ئەلبوومى ناوبراو لە ستۆديۆى تايبەتىی گروپى چوارتار و ستۆديۆى سەبا تۆمار كراون. هەروەها ئەركى ميكس و ماستەرينگى موزيكەكان لەسەر ئەستۆى ئارەش پاكزاد بووە. ڕەزا ئەسگەرزاده وەكو ژەنيارى بلور (دۆدۆك) و ئايدين توركيانيش وەكو ژەنيارى كەمانچه لە پاڵ گرووپى چوارتار كە پێك هاتوون لە: ئارەش فەتحى (موزيسيان)، ئيحسان حائيرى (شاعير)، ئايين ئەحمەدى فەر (ئارانجور) و ئارمان گەرشاسيبى (گۆرانيبێژ)، ڕۆليان هەبووە لە بەرهەمهێنانى ئەو ئەلبوومە.

ژانرى سەرەكىی موزيكى چوارتار موزيكى ئاوێتەييە؛ واتا بەكارهێنانى ئامێرى ئەليكترۆنى بۆ بەرهەمەكانيان، كە زياتر لە موزيكى ترانس نزيكترە. ئەوان بە شێوەيەكى كارامه شيعرى كلاسيكيان تێكهەڵكێشى موزيكى ڕۆژئاوايى كردووە.

هاوبەشی بکە

Chaartaar Band, Persian Music,