18/04/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترین ئەلبوومی شاهین نەجەفی لە سەرەتای ساڵی 2019 بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من پێگەی فەڕمیی شاهین نەجەفی 
لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

شاهین نەجەفیی گۆرانیبێژ، موزيسيان و تێکستنووسی پرۆتێستی فارس لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی مێتافـريجيان و ڕادیکال، کار لەسەر تۆمارکردنی نوێترین ئەلبوومی خۆی دەکات بە ناوی ڕەگەزی سێیەم.

ئەلبوومی ڕەگەزی سێیەم لە دە گۆرانی پێک هاتووە، کە پویا مەحمودی و حەبیب موفتاح کاری موزیکی هەندێك لە گۆرانییەکانی ئەلبوومی ناوبراویان ئەنجام داوە و شاهین نەجەفییش لەپاڵ ئەوانەوە کاری ڕێکخستنی گۆرانییەکانی لەئەستۆدایە، هەروەها ئادریان واخۆویاك وەکو پیانۆژەن تێیدا بەشدارە، هەروەها کۆمپانیای دیالۆگ ئەرکی بڵاوکردنەوەی لەئەستۆ گرتووە.

ژانری گۆرانییەکانی ڕەگەزی سێیەم پێک هاتووە لە: موزیکی کلاسیکی، موزیکی فۆلکلۆری، جاز، فیوژن، ڕۆك، موزیکی گەیلانی.

بە شێوەیەکی گشتی بەرهەمەکانی شاهین نەجەفی فۆڕمێکی ڕەخنەگرانەیان پێوە دیارە، کار لەسەر هۆشیاربوونەوەی چینی کرێکار و چەوساوەکان دەکات لە وڵاتی ئێران.

هاوبەشی بکە

Persian Music, Shahin Najafi,