19/04/2024
DidiMn Logo
Top

باشترین ٢٠ فیلمی دە ساڵی ڕابردوو بەپێی گۆڤاری فیلم کۆمێنت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – سينەمايا سەربخوە
له كرمانجييەوه: سەليم جەمال

گۆڤارى سينەمايى فيلم كۆمێنتى ئەمەريكى ڕيزبەندێكى بە ناوى باشترين بيست فيلمى دە ساڵى ڕابردوو ئامادە كردووە. لەو ڕيزبەندەدا فيلمى سينەمايى زاما له دەرهێنانى لوكرێسيا مارتێل، دەرهێنەرى ناودارى ئەرژەنتين، بە پلەى يەكەم تۆمار كراوە.

جێگەى باسه فيلمى زاما، ساڵی ٢٠١٧ وەكو باشترين  فيلمى ساڵ، لە لايەن ڕەخنەگرانی سينەمايىەوە هەڵبژێردرابوو.

بەگوێرەى هەواڵى ماڵپەڕى گازێتێ كارينجا، گۆڤارى سينەمايى فيلم كۆمێنت ڕيزبەندیى باشترين بيست فيلمى دە ساڵى ڕابردووى بڵاو كردەوە، كە بە دەنگى سێسەد كەسايەتىی لێهاتوو، وەك نووسەر، شرۆڤەكار و ئەكاديميستى سينەمايى خوێندنەوەيان بۆ كراوە و هەڵبژێردراون.

گۆڤارى سينەمايى فيلم كۆمێنت له ساڵى ١٩٦٢ له ئەمەريكا دامەزراوە و نزيكەى پەنجاوهەشت ساڵه له جيهاندا وەشان دەكات.

ڕيزبەندیی فيلمەكان بەگوێرەى گۆڤارى فيلم كۆمێنت:

١. زاما

٢. تۆنى ئێردمان

٣. مامە بۆنمى كە ژيانى ڕابردوو بە ياد دەهێنێتەوە

٤. ماتۆڕە پيرۆزەكان

٥. نێو ماڵەوە نا

٦. درەختى ژيان

٧. شارەزا

٨. ڕشتەى خەياڵ

٩. ڕووناكیى مانگ

١٠. مێردمناڵى

١١. لە ژێر پێست

١٢. كارۆل

١٣. مارگارێت

١٤. ئەژديها

١٥. ئەسپى تورين

١٦. ناخى لێوين داڤيس

١٧. ئەفسانەى ليشبۆنە

١٨. سووتان

١٩. ڕێكارى كوشتن

٢٠. مشەخۆر

هاوبەشی بکە

Cinema,