28/05/2023
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی کیشسلۆڤسکی: فیلمی دۆکیۆمێنتاریی ”خراپ نیم“

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من
لە ئینگلیزییەوە: سساڤان عەبدولڕەحمان

فیلمی دۆکیۆمێنتاری  “I’M So-So – خراپ نیم” فیلمێکی ٥٥ خولەکییە، لە بارەی ژیانی دەرهێنەر و فیلمسازی ناوداری جیهانی کریستۆڤ کیشلۆڤسکی. کیشلۆڤسکی بە ساڵێک کەمتر پێش مردنی ڕەزامەندی دەربڕی تاکو دۆکیۆمێنتەرییەک لەسەر ژیان و کارەکانی بە بەشداری خۆی بەرهەم بهێنرێت.

فیلمەکە لە لایەن کریستۆڤ ویزبریکی هاوڕێی کیشلۆڤسکی؛ کە هەر لە سەرەتای کارکردنەوە وەک یاریدەدەری دەرهێنانی کیشلۆڤسکی کاری کردووە، بەرهەم هێنراوە. فیلمەکە بۆ تەلەفیزیۆنە دانیمارکییەکان دروست کراوە و کۆکراوەیەکە لە ژیان و فیلمەکانی کیشلۆڤسکی و خودی کیشلۆڤسکی کە لە چەند دیمەنێکدا پشوو دەدات و چێژ لە خانەنشینوونی لە پیشەی سینەمایی دەبینێت. ئەم دۆیکۆمێنتارییە بووە یەکێک لە گرنگترین ئەو کارانەی لەسەر کیشلۆڤسکی بەرهەم هێنراون.

ناونیشانەکە لە وتەیەکی کیشلۆڤسکییەوە بوو، کە پێی وایە خەڵکی پێویست ناکات لە بارەی هەستەکانیانەوە درۆ بکەن تەنها بۆ ئەوەی ڕێکوپێک دەرکەون. لە جیاتی ئەوەی بڵێت باشم یان زۆر باشم، کیشلۆڤسکی بەم جۆرە وەڵامی هەواڵپرسینەکان دەداتەوە ”خراپ نیم”

دیدی من بۆ ساڵیادی لەدایکبوونی کیشلۆڤسکی و لە چوارچێوەی #پەڕاوی_کیشلۆڤسکی دا ئەو دۆکیۆمێنتارییەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لێرەوە دەتوانن بینەری فیلمەکە بن

'دۆکیومێنتەری 'خراپ نیم

??گەنمەشامییەکانتان ئامادەکەن و با پێکەوە سەیری فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەی کیشلۆڤسکی بکەینفیلمی دۆکیۆمێنتاری "I’M So-So – خراپ نیم'' فیلمێکی ٥٥ خولەکییە، لە بارەی ژیانی دەرهێنەر و فیلمسازی ناوداری جیهانی کریستۆڤ کیشلۆڤسکی. کیشلۆڤسکی بە ساڵێک کەمتر پێش مردنی ڕەزامەندی دەربڕی تاکو دۆکیۆمێنتەرییەک لەسەر ژیان و کارەکانی بە بەشداری خۆی بەرهەم بهێنرێت.ناونیشانەکە لە وتەیەکی کیشلۆڤسکییەوە بوو، کە پێی وایە خەڵکی پێویست ناکات لە بارەی هەستەکانیانەوە درۆ بکەن تەنها بۆ ئەوەی ڕێکوپێک دەرکەون. لە جیاتی ئەوەی بڵێت باشم یان زۆر باشم، کیشلۆڤسکی بەم جۆرە وەڵامی هەواڵپرسینەکان دەداتەوە ''خراپ نیم''| دۆکیۆمێنتاری "خراپ نیم"وەرگێڕانی: ساڤان عەبدولرەحمانکاری تەکنیک: لێوەند بەنازسەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان#پەڕاوی_کیشلۆڤسکی#DidiMn #DidiMnCinema | DidiMn.com

Posted by ‎DidiMn دیدی من‎ on Sunday, June 28, 2020
ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

Cinema, im so so, krystof kishlovsky,