02/11/2024
DidiMn Logo
Top

ژيانى فروغ فەروخزادى شاعير ده‌كرێته‌ فیلمێكی سینه‌مایی

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – سينەمايا سەربخوە
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال

ژيانى فروغ فەروخزاد، يەكێك له گەوره شاعيرانى دنيا ده‌كرێته‌ فیلمێكی سینه‌مایی. كە سيناريۆيەكەى لەلايەن نەعيمە ئيسلامى نووسراوە و بڕياره جيهانگير كەوسەرى كارى دەرهێنانى بۆ ئەنجام بدات. بەڵام ئەوەيان ئاشكرا نەكراوە، ئاخۆ كێ ڕۆڵى شاعيرى ناوبراو لەو فيلمەدا دەگێڕێت.

شيعر و كتێبەكانى فروغ فەروخزاد (١٩٣٤-١٩٦٧) بە دەيان زمانى زيندووى دنيا وەرگێڕانيان بۆ ئەنجامدراوە، ئەوە نيشاندەرى ئەمەيه كە فروغ چەنده كارامە بووە لەوەى كە ئازار و مەينەتيەكانى دەوروبەرى خۆى بە نووسين بێنێته گـۆ. لە هەمان كات گەلێك نووسەر و وەرگێڕى كورديش بايەخيان به بەرهەمەكانى ئەو داوە، وەكو موحسين ئۆزدەمير و جەواد پاله كە لە ساڵى ٢٠١٣ دا كتێبى شيعرى با بڕوامان بە دەستپێكى وەرزى سارد بێ وەرگێڕاوەتە سەر زارى كرمانجى. هەروەها ديسان لە ساڵى ٢٠١٤ موحسين ئۆزدەمير كتێبى شيعرى فروغى بە ناوى كۆ بەرهەم  وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانى كوردى و بە دوو بەرگ لە لايەن وەشانخانەى ڕۆناهى بەچاپ گەيەنراون. خەديجه كيليچیش لە ڕابردوودا ژمارەيەك له هەڵبەستەكانى ئەو شاعيرەى وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانى كوردى.

فروغ فەروخزاد گەلێك تامەزرۆى سينەما و شانۆ بووە و ڕۆليشى لەو بوارەدا گێڕاوە. وەك لە ساڵى ١٩٦٢ بە هۆى بەڵگەفيلمى ئاگرێك بوو بە براوەى خەڵاتى بەڵگەفيلمى وڵاتى ئيتاليا. لە ساڵى ١٩٦٣دا بە هۆى بەرهەمهێنانى بەڵگەفيلمى ماڵەوە ڕەشە، خەڵاتى فێستيڤاڵى فيلمى ئوبەرهاوزنى بەدەست خستووە. ئەو بەڵگەفيلمە، ژيان و گوزەرانى ئەو كەسانە دەخاته بەر ديدى بينەران، كە دووچارى نەخۆشى پێستهەڵوەرين بوونەتەوە بە ناوى كۆتى.

هاوبەشی بکە

Frough Faroughzad, Persian Cinema,