21/03/2024
DidiMn Logo
Top

نەوید محەممەدزادە و پەریناز ئیزەدیار لە فیلمێکی نوێدا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – سۆشیالمیدیای فیلمەکە
لە فارسییەوە: ڕێبوار ھەورامی

“تەفریق”، ناوی نوێترین فیلمی سینەمایی مانی هەقیقی دەرهێنەر، ئەکتەر و نووسەری ئێرانییە و ڕۆژی ٢٣\٥\٢٠٢٠ لە سۆشیالمیدیا ھەواڵی دروستکردنی بڵاو کرایەوە. دوای ناساندنی ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەو فیلمە، دەست بە ئامادەکارییەکان کراوە بۆ وێنەگرتن، کە دەبێتە حەوتەمین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر و مەجید موتەلیبی بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە، ھەروەھا سیناریۆیەکەیشی لە لایەن دەرھێنەر و ئەمیرڕەزا کوھستانییەوە نووسراوە.

نەوید محەممەدزادە و پەریناز ئیزەدیار ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکەن، کە دەبێتە چوارەم کاریان پێکەوە. ھەروەھا یەکەم کاری ھاوبەشی نەوید محەممەدزادە و مانی هەقیقییە.

ئەوەی جێی سەرنجە، بۆ نەوید محەمەدزادە ئەمە سێیەم بەرھەم دەبێت کە لەمساڵدا بەشداریی تێدا بکات، دوای زنجیرەدرامای “بۆق”ی ھومەن سەیدی و فیلمێکی نوێی وەحید جەلیلوەند.

مانی هەقیقیی دەرھێنەر، لە فیلمەکانی پەنجا کیلۆ ئاڵوباڵوو، میوانداریی ساده و ئەژديهادا کاری کردووە، هەروەها دوو جار پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین.

هاوبەشی بکە

navid Mohammed Zadeh, Persian Cinema,