26/04/2024
DidiMn Logo
Top

دەرچوونی وەرزی کۆتایی درامای Game of Thrones بە فەڕمی ئاشکرا کرا

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئینتەرتەینمێنت

دەزگای HBO ڕایگەیاند وەرزی کۆتایی درامای Game of Thrones بە فەڕمی لە مانگی چواری ساڵی 2019دا دەردەچێت، بۆ ماوەیەکی زۆر قسەوقسەڵۆک لەسەر کاتی دەرچوونی نمایشەکە هەبوو، بەڵام ئێستا کورتەڤیدیۆیەکی نوێ لە تویتەر بڵاو بووەتەوە کە ئاماژە بە کاتی فەڕمیی نمایشەکە دەدات. کورتەڤیدیۆکە چەند دیمەنێک لە وەرزەکانی پێشوو پیشان دەداتەوە و لەگەڵیدا دەنووسێت:

”گشت جەنگێک.
گشت خیانەتێک.
گشت سەرکەشییەک.
گشت شەڕێک.
گشت قوربانییەک.
گشت مەرگێک.
هەمووی لەپێناو تەختی شاهانەییدا“

بە هیواین زنجیرەکانی کۆتایی دراماکە وەڵامی گشت پرسیارەکانمان بداتەوە، بۆ نموونە ئایا جۆن سنۆو و داینەریس تاگارین بۆیان دەردەکەوێت کە نزیکایەتیی گۆشت و خوێن لە نێوانیاندا هەیە؟ ڕەنگە بۆشمان دەربکەوێت کە لە کۆتاییدا کێ تەختەکە دەباتەوە و لەگەڵیشیدا تاجە ئاسنینەکە و حەوت شانشنییەکە دەباتەوە، ئامادەبوونی وەرزی کۆتایی کاتێکی زۆری خایاند، بەڵام بەڵێنی ئەوە دەدات کە گەورەترین و باشترین وەرز دەبێت.

بەڕێوبەری HBO کەیسی بلۆیس، لە سەرەتای ئەمساڵدا گوتی زنجیرەکان و جەنگەکان لە هەموو ئەوانەی دیکە گەورەتر دەبن، هەر زنجیرەیەکیش ماوەی نەوەد خولەک دەخایەنێت، هەروەها کەیسی بلۆیس پێشی ڕاگەیاندین کە هۆکاری زۆرخایاندنەکەی ئەوە بووە کە دەبوو بەڕێوبەرانی دراماکە دەیڤد بێنۆف و دان ویس تەواو ڕازی و دڵخۆش بن بە بەرهەمەکە، چونکە پێویستیان بە کاتە تاکو دراماکە لە بەرزترین ئاستی کوالێتیدا ئامادە بکرێت، ئەم جۆرە کارانە کاتیان دەوێت، دڵنیاتان دەکەمەوە لەوەی دان و دەیڤد لە کەناردەریا دانەنیشتوون و خەریکی کاتبەسەربردن نەبوون، ئەوان لەو کەسانەن کە کارەکانیان دەبێت پێرفێکت بێت، بۆیە ئەمەش زووترین کات بووە تاکو بەم ئاست و کوالێتییە بەرهەم بێت و خۆیشیان لێی ڕازی بن.

شتێکی تریش کە دەبێت بیزانین و لە حەوت وەرزی پێشووەوە تێگەیشتبین ئەوەیە کە هۆگری هیچ کام لە کارەکتەرەکانی دراماکە نەبین، ڕەنگە هەر سانییەیەک بێت ملیان بپەڕێنرێت، ئێسقانەکانیان تێک بشکێنرێت یانیش بە ئاگری یاخود سەهۆڵاوی یەکێک لە دراگۆنەکان بکوژرێن.

لەم دواییانەدا سەرۆکی دراماکە لە HBO فرانسیزا ئۆزی، لە کۆنفرانسێکدا گوتی کاستی دراماکە هیچ کامیان پێشوەختە تەواوی پلۆت و وردەکاریی کارەکتەری خۆیانیان لە لا نەبووە و نەیانزانیوە تا ئەو کاتەی دەقەکەیان وەرگرتووە هیچ کام لە کاستەکەش پێشوەختە دەقەکەیان وەرنەگرتووە و یەک بە یەک و زنجیرە بە دوای زنجیرە بە مەرگی خۆیان ئاشنا بوون.

هاوبەشی بکە

Cinema News, game of thrones,