25/07/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترين فيلمى سينەمايى ئەسغەر فەرهادى بڵاو دەبێتەوه

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

پێنـێلۆپێ كروز، ئەسغەر فەرهادى، خاڤيەر باردێمى

ديدى مننەقدێ روز
له فارسييەوه: سەليم جەمال

 

فيلمى سينەمايى هەموويان دەيزانن، نوێترين بەرهەمى سينەمايى ئەسغەر فەرهادىی دەرهێنەرى ناودارى فارسه، كە بڕيارە كەمتر لە سێ مانگى ديكە له تەواوى هۆڵه سينەماييەكانى وڵاتى فەڕەنسا دەست بە نمايشى بكرێت.

بەپێى ڕاگەيەنراوێكى ماڵپەڕى فەڕميى ئاى ئێم دى بى، فيلمى ئيسپانيايى هەموويان دەيزانن، له بەروارى 2018/5/9 لە سينەماكانى وڵاتى فەڕەنسا نمايش دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا بەروارێكى يەكلاكەرەوه بۆ نمايشى فيلمى ناوبراو له وڵاتى ئيسپانيا ڕانەگەيێنراوە.

ئەمە له دۆخێكدايه كە حەفتاويەكەمين فێستيڤاڵى نێونەتەوەيى  فيلمى كان له ڕۆژه‌كانی 8 – 2018/5/18 بەڕێوە دەچێت و پێشبينیيش دەكرێت ئەو فيلمە بۆ يەكەمجار لەو فێستيڤاڵه گرنگەدا نماييش بكرێت.

كارى وێنەگرتنى فيلمى سينەمايى هەموويان دەيزانن له كۆتاييەكانى مانگى نۆڤەمبەرى ساڵى ڕابردوو له مەدريدى پايتەىختى وڵاتى ئيسپانيا بە كۆتا هات؛ هەروەها ئەكتەره ناودارەكانى ئەو فيلمە پێك هاتوون له: پێنـێلۆپێ كروز و خاڤيەر باردێمىی ئيسپانى، ڕيكاردۆ دارينىی ئەرجەنتينى، ئيدوارد فێرناندێز، باربارا لێنى، ئۆليڤێرا مينگێز، ئێما كوێستا، ڕۆجێ كاسا مايۆر و ڕامۆن بارێيا.

وێنه‌یه‌ك دوای ته‌واوبوونی كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌، له‌ ڕاسته‌وه‌: ڕيكاردۆ دارینی، ئێدوارد فێرناندێز، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، خاڤیه‌ر باردێمی، پێنێلۆپی كروز

خۆزێ لويس ئالكاين سينەماتۆگرافەرى ئيسپانى لە كەنار ئەسغەر فەرهادى ئەركى وێنەگرتنى فيلمى ناوبراويان له ئەستۆدا بووە. له هەمان كاتدا كۆمپانيايەكانى مێمێنتۆ فيلمس له فەڕەنسا، مۆرێنا فيلم له ئيسپانيا و لوكى ڕيد له ئيتاليا بە هاوبەشى ئەو فيلمە سينەماييەيان بەرهەم هێناوه.

كورتەباسێك لە فيلمى هەموويان دەيزانن: كارۆلينا بۆ بينينى خانەوادەكەى له وڵاتى  ئەرژەنتينەوە بۆ زێدى خۆى (واتا وڵاتى ئيسپانيا) دەگەڕێتەوە. لەو گەشتەدا پێشبينى دەكرێت تەنيا بۆ ديدارى خێزانەكەى بڕوات، بەڵام ڕووداوگەلێكى چاوەڕواننەكراو دێنه سەر ڕێگەى كە كاريگەرى دەخاتە سەر ڕەوتى ژيانى كارۆلينا.

هاوبەشی بکە

Asghar Farhadi, Cinema News, Everybody Knows,