20/04/2024
DidiMn Logo
Top

هه‌لی به‌شداریكردن بۆ خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی نووسیار

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی نووسیار

وەشانخانەی نووسیار بۆ ساڵی دووه‌م هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە. خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەر سێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.

وەشانخانەی نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت.

مەرجی بەشداربوون:

•        تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.
•        پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاو نەکردبێتەوە.
•        تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.
•        ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردیی لە بەرھەمەکە.
•        بەشداربوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژەی پێ کراوە.

لە ئێستاوە تا ٣٠-٤-٢٠٢١ دەتوانن بەرھەمەکانتان بنێرن بۆ info@nusyar.com

تێبینی: دەبێت تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد نوسرابێت، هه‌روه‌ها به‌شداربوو ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.

ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من سپۆنسەری میدیایی خەڵاتی نووسیار بوو بۆ کتێبی یەکەم و ڕوماڵی تەواوی چالاکییەکەی کردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی داهاتوو به‌ ڕێوڕه‌سمی ڕێكخستنی جیاوازه‌وه‌ سپۆنسه‌ری میدیایی خه‌ڵاته‌كانی نووسیار ده‌كاته‌وه‌.

هاوبەشی بکە

Nusyar publication,