19/04/2024
DidiMn Logo
Top

خەڵاتی نووسیار: هۆکاری براوەی چیرۆک

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕەووف بێگەرد

کۆمەڵەچیرۆکی “ژاوەژاو” چەند کورتەچیرۆکێکی هونەریی لەخۆ دەگرێت کە دەتوانین بە گشتی لە بابەتی کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژی، هونەری و سێکسدا دەستنیشانیان بکەین. نووسەر بە زمانێکی پوختی دوور لە درێژدادڕی و بێزارکەر بابەتەکان دەگێڕێتەوە. فەزای چیرۆکەکان لەگەڵ ستایلی نووسین و وێنە و تەکنیک و فۆرمەکانیاندا گونجاون.

ئەو چیرۆکانەی نزیکن لە واقیعەوە، لەگەڵ ئەوانەیاندا کە خەیاڵی ڕووتی نووسەر و بەمەنەلۆگی دەربڕاون، هاوتەریب دەڕۆن و هاوسەنگیی خوێنەر تێک نادەن.

جێگر بەختیار – براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ باشترین چیرۆک

بۆ نموونە چیرۆکی (هەواری کرمەکان) و (نێرگزفرۆش) لەگەڵ ئەوانی تردا. نووسەر ئەوەیش لە یاد ناکات، دەست بۆ کاراکتەرە فەرامۆشکراوەکانی ناو کۆمەڵگە بەرێت و لە مرۆڤی زیادەوە بیانکات بە مرۆڤی کاریگەر (چیرۆکی لادیوارەکەی لەیلالیز) وەک نموونە.

 یەکێک لە خەسڵەتی باشی چیرۆکی سەرکەوتوو ئەوەیە کە دوای خوێندنەوەی حەز بە خوێندنەوەیەکی تری بکەیت کە من ئەمەم تێدا بینین.

با ئەو ڕاستییەش بڵێم نووسەری ئەم چیرۆکانە (کە من نایناسم) دیدێکی باشی لە بواری فیکر و هونەری نووسیندا هەیە کە گەورەترین کەرەستەی بەرەوپێشچوون و داهێنانە. بە هیوای ئایندەیەکی باڵاتری ئەم برادەرە.

هاوبەشی بکە

Kurdish Book Award, Nusyar publication,