25/04/2024
DidiMn Logo
Top

جیهان لەدوای کۆتاییهاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

نووسینی: یۆڤاڵ نوح هەراری

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هیوا فایەق

ئەم زریانە تێدەپەڕێت، بەڵام ئەو هەڵبژاردانەی کە لەبەردەمماندایە ژیانمان بۆ ساڵانی داهاتوو دەگۆڕێت.

ئێستا مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی قەیرانێکی جیهانی بۆتەوە، پێدەچێت ئەمەش بۆ نەوەی ئێمە گەورەترین قەیران بێت. بڕیارەکانی خەڵک و حکومەت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕەنگە فۆرمی چەند ساڵی داهاتووی جیهانمان بۆ دروست بکات. ئەوەش بەتەنها فۆرمی سیستەمی کەرتی تەندروستی ناگرێتەوە، بەڵکو فۆرمی ئابووری و سیاسەت و کەلتوریشمان بۆ دیاری دەکات. دەبێت زۆر بە پەلەو یەکلاکەرانەوە کاربکەین. واش پێویست دەکات کە حسابی دەرنجامی مەودای دووری ئەم ئاکشنەمان بکەین. کاتێک لەنێوان ئاڵتەرناتیڤەکاندا دەمانەوێت یەکێکیان هەڵبژێرین، باشتر وایە بەتەنها پرسیاری ئەوە لەخۆمان نەکەین کە ئایا چۆن بەسەر ئەم هەرەشەیەی ئێستادا سەردەکەوین، بەڵکو لەهەمانکاتدا پرسیاری ئەوەش لە خۆمانبکەین کە ئایا ئێمە لە داهاتوودا لە چ دنیایەکدا دەژین ئەو کاتەی ئەم زریانەمان تێپەڕاند. بەڵێ، ئەم زریانە تێدەپەڕێت، مرۆڤایەتی ڕزگاری دەبێت و زۆرێکیشمان لە ژیاندا دەمێنێتەوە، بەڵام ئێمە ئەو کاتە لە دنیایەکی جیاوازدا دەژین….

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە بە شێوازی پی دی ئێف کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە

هاوبەشی بکە

Corona Virus, Wtari Kteb, Yuval Harari,