08/05/2024
DidiMn Logo
Top

کورتەفیلمی ”کۆڤید 69“ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

سینەماکارى کورد کەریمۆک غەفور لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنى فیلێکى نوێ دەکات بە ناوى ”کۆڤید69”

ئەم فیلمە سیناریۆى سەفین قانع و نواندنى هەریەک لە (هەردێ سەمیر و سارا عیزەت)ە، هەروەها بە بەشدارى هەریەک لە (فاروق کۆیی، بەڵێن کاوە، بڕوا عوسمان، ئامانج مەولود). کۆمپانیای سوڵیوود و کورد پیکچەر پڕۆداکشن، بە هاوکاری پارێزگای سلێمانی كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌یان گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

کەریمۆک له ‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: هەمیشە پێم وایە دەبێت دەست بۆ ئەو بابەتە هەستیارانەی ناو کۆمەڵگه‌ ببەین کە لەگەڵیدا دەژین و قسەکردن لەسەریان بڤەیە، ئەو مژارانەی بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێمەی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە و نابنە سەرچاوەی فیلم و تێکستی ئەدەبی. ئیشکردن لەسەر ئەم بابەتانە هەم بوێری دەوێت و هەم هەستیاری، بوێری بەو مانایەی کۆمەڵگە خۆی لە باسکردنیان دەبوێری و ترسی گەورەی هەیە ببنە بابەتی وتووێژ، بۆیە وەک پشیلە هەر خەریکی شاردنەوەی ئەم پاشەڕۆیانەن، لە ئەنجامدا بە چەندین شیوازی ناسروشتی و نەشیاو هەندێک جاریش تاوان بەدیار دەکەون.

هه‌روه‌ها وتیشی: من لە فیلمی (کۆڤید ٦٩)دا، ئەم جۆرە پەیوەندییانە بە نەخۆشی ناو دەبه‌م، ڕێک وایە کە چاودێری و ترس و تۆقین تێکەڵی پەیوەندییەکان بوو، کارەکتەرەکان سروشتییانە مامەڵە ناکەن، ئیدی نەخۆشییەک دروونی مرۆڤەکان لە بارێکی نائارام و نائاسایی دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆکاری چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی کە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە دەیبیستین و دەیبینین.

هاوبەشی بکە

Cinema,