ديدى من – ديارنامه
له كرمانجييەوە: سەليم جەمال
كتێبى مێژووى كوردستان له سەرەتاى ساڵى 2000 لە لايەن وەشانخانەى ئاڤێستا له باكوورى كوردستان بڵاو كرايەوە، بەڵام هەر زوو سكاڵاى لەسەر تۆمار كرا و پەڕاوەكەى ڕەوانەى دادگەى وڵاتى توركيا كرا، كەچى بۆ دووەم جار ئەو كتێبه لهچاپ درایەوە و ديسان دۆسيەى لەسەر هەڵدراوەتەوە.
كتێبى مێژووى كوردستان لە لايەن كۆمەڵێك ئەكاديميستى وڵاتى ڕووسيا هاتووەته ئامادە كردن، هەروەها بڵاوكراوەى ئاڤێستا ئەركى وەرگێڕانى بۆ سەر زمانى توركى و بڵاوكردنەوەى لەئەستۆدا بووە. كارى ڕێنووسى ئەو كتێبە لە لايەن ميهۆيان و لازارێف ئەنجام دراوە، هەروەها هەر يەكە له ڤاسيلييێڤا، گاسراتيان، جيگالينا، لازارێف و ميهۆيان ئامادەيان كردووە. كاتێك ئەو كتێبە له ساڵى 2000 چاپ كرا، دادگەى شارى ئيستانبووڵ له وڵاتى توركيا دۆسيەى بۆ ئەو پرسە كردەوه و دواى چەندين دانيشتن سزاى ماددى و داخستنى بەسەر بڵاوكراوەى ناوبراودا دەركرد.
لەدواى تێپەڕبوونى ماوەيەك بەسەر بڕيارى دادگەى باڵاى شارى ئيستانبووڵ، كەمێك گۆڕانكارى بەسەر ڕەوشەكەدا هات و بۆ دووەم جار كتێبى ناوبراو لەچاپ درایەوە و تا ماوەيەك هيچ لێپرسينەوەيەكى لێنەكرا، بەڵام بەپێى بڕيارى تازەى دادگاى sulh ceza ڕێگرى له لەچاپكردنەوەى كتێبى مێژووى كوردستان كرا و بۆ ماوەى هەژدە ساڵ قەدەغە كرا.
له مانگى گوڵانى ئەمساڵدا دادگەى باڵاى sulh ceza نۆ كتێبى بڵاوكراوەى ئاڤێستاى له چاپكدرن بێبەرى كردبوو.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.