له ئینگلیزییه‌وه: ماردین ئیبراهیم
سایمون سێباگ مۆنتیفیۆر، که مێژوونووس و ڕۆماننووسێکی به‌ریتانی و پێشکه‌شکاری ته‌له‌فیزیۆنییه و پێشتر کۆمه‌ڵێک کتێبی مێژوویی و ڕۆمانی بڵاو کردۆته‌وه له‌وانه ”کاسرینی مه‌زن، ستالین، دادگای تزاری سوور، ستالینی گه‌نج، مێژووی تیتانه‌کان، هه‌روه‌ها ڕۆمانه‌کانی ”شاشینکا، شه‌وێکی زستان، ئاسمانی سووری نیوه‌ڕۆ.” ئه‌مجاره‌یان کتێبێکی سه‌رنجڕاکێشی بڵاو کردووەته‌وه که کۆکراوه‌ی کۆمه‌ڵێک نامه‌ی مێژوویی نێوان که‌سایه‌تییه‌کانی جیهانه، هه‌ر له که‌سایه‌تییه سیاسیی و پاشا و سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتدارانه‌وه، تاکو که‌سانی ئایینی و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی دیاری دنیا. بابه‌تی نامه‌کان جۆراوجۆرن و له کاتی جیاواز و ناوکۆیی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازدا نووسراون، هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆر نووسراون و نێردراون، هه‌ر له بابه‌ته‌کانی جه‌نگ و ده‌سه‌ڵات و ئازادیی و خوێن و ئازایه‌تیی و کاره‌ساته‌وه تاکو بابه‌تی خۆشه‌ویستی و خێزانی و داهێنان و ماڵئاوایی و هاوڕێیه‌تی. کتێبه‌که ساڵی ٢٠١٩ له به‌ریتانیا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌م نامانه پێشتر له پاشکۆی کلتووری هه‌فته‌نامه‌ی زه‌مه‌ن بڵاو کراونه‌ته‌وه.
نامه‌ی هاروونه ڕه‌شید بۆ نیکه‌فۆرۆسی یه‌که‌م، ٨٠٢ی زایینی
هاروونه ڕه‌شید، پێنجه‌م و به‌ناوبانگترین خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بوو. ئه‌میری باوه‌ڕداران بوو، هه‌موو ئیمپراتۆریای ئیسلامی له به‌غداده‌وه به‌ڕێوه ده‌برد. له هه‌زارویه‌ک شه‌وه‌دا ناوی هاتووه. کاتێک نیکه‌فۆرۆسی یه‌که‌می ئیمپراتۆری بیزه‌نتی به‌ره‌و ڕووی هاروونه ڕه‌شید بووەوه و ملی پێ نه‌دا، خه‌لیفه له وه‌ڵامدا ئه‌م نامه کورته‌ی بۆ نارد که ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، له هاروونی ئه‌میری باوه‌ڕدارانه‌وه بۆ نیکه‌فۆرۆسی سه‌گی بیزه‌نتی: ئه‌ی کوڕی ژنێکی کافر، نامه‌که‌تم خوێنده‌وه، به‌م زووانه وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌بینیت. خواحافیز.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.