19/04/2024
DidiMn Logo
Top

خەڵاتی نۆبێڵی 2018 بۆ ئەدەبیات ئه‌مساڵ نابه‌خشرێت

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

خەڵاتی نۆبێڵی 2018 بۆ ئەدەبیات، لە لایەن ئەکادیمیای سویدییەوە دوا دەخرێت و دەزگای نۆبڵ پاڵپشتیی ئەو بڕیارە دەکات

دیدی منماڵپەڕی سەرەکی خه‌ڵاتی نۆبێڵ
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ساڤان ئاكۆ

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌زگای نۆبێڵ:
ئەکادیمیای سویدی بڕیاری داوە خەڵاتی نۆبێڵی 2018 بۆ ئەدەبیات دوا بخات، بە نیازی ئەوەی کە 2019 پێشکەش بکرێت، واتە لەگەڵ خەڵاتی نۆبێڵی ساڵی داهاتوودا پێشکەش بکرێت. بەپێی بڕیاری ئەکادیمیای سویدی دەزگای نۆبێڵ بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی داواکەدا. لە ماوەی هەفتەکانی پێشوودا چەند گفتوگۆیەکی بەردەواممان لەگەڵ ئەکادیمیای سویدیدا ئەنجام داوە و ئێمەش پاڵپشتیی ئەو بڕیارە دەکەین.

بەپێی بنەماکان، مەرجە کە خەڵاتی نۆبێڵ هەموو ساڵێک پێشکەش بکرێت، بەڵام لە دریژایی مێژووی خەڵاتەکاندا جار هەبووە لەبەر چەند دۆخێک خەڵاتەکان دوا خراون، ئەو دۆخەشی کە تێیدا ئیستیسنا دروست دەبێت، ئەو کاتەیە کێشەیەکی جیدی لە یەکێک لە پەیمانگەکانی بەخشینی خەڵاتەکانەوە دروست دەبێت.

کێشەکانی ناو ئەکادیمیای سویدی ڕاستەوانە کاریگەری کردووەتە سەر خەڵاتی نۆبێڵ و بڕیارەکەی ئەوان جیدیبوونی کێشەکەمان بۆ دەسەلمێنێت و بەم جۆرە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی نازناوی درێژمەودای خەڵاتی نۆبێڵ؛ هەروەها هیچ کام لەمانە کاریگەرییان نابێت لەسەر پێشکەشکردنی خەڵاتی 2018 لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی دیکەدا.

دەزگای نۆبێڵ پێشنیار دەکات ئەکادیمیای سویدی تەواوی هەوڵی بە کار بهێنێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک دەزگایەکی بەخشینی خەڵات و ڕیپۆرتکردنی ئەو ئاکتە کۆنکرێتییانەی خراونەتە ئەستۆی؛ هەروەها پێشنیار دەکات گشت ئەندامانی دەزگاکە ئاگاداری ئەوە بن ئەو هەوڵەی لە ماوەی چاکسازییەکەیاندا دەیدەن و ئەو ستراکچەرەی بۆ داهاتووی دەزگاکەیان دایدەڕێژنەوە دەبێت تایبەتمەندییەکی ڕوون و ئاشکرای هەبێت لە ئاست دنیای دەرەوەدا.

– کارل هێنریک هێڵدن، بەڕێوبەری دەستەی دەزگای خەڵاتی نۆبێڵ

هاوبەشی بکە

Nobel Prize,