23/07/2024
DidiMn Logo
Top

سوعبەت لەگەڵ نالی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

بە چەند کارێکی ئیلوسترەیشن، هونەرمەند ڕاشین خەیرییە سوعبەت بە دێڕە شیعرییەکانی شاعیری کلاسیکی کوردی، نالی دروست دەکات.

42814_capture

ڕاشین خەیرییە لە ساڵی ١٩٧٩ لە خوڕەمشەهری ئێران لەدایک بووە، ئیلوسترەیتەر، دەرهێنەر و شێوەکارە و براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە. زیاتر لە شەست کتێبی منداڵانی لە وڵاتەکانی وەک فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەمەریکا، یابان، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، کۆریای باشوور، هیندستان و ئێران بڵاو کردووەتەوە. زیاتر لە پەنجا خەڵاتی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی بەدەست هێناوە بۆ کارە ئەنیمەیشن و ئیلوسترەیتەرەکانی.

3409438134_8faef1f2c7

براوەی خەڵاتی نوێی هۆریزۆن بووە لە پێشانگەی کتێبی پۆڵۆنیا لە ئیتاڵیا، هەروەها براوەی خەڵاتی ئاڵتوونیی ئەپڵە لە ئیلوسترەیشنی بیناڵێ لە سلۆڤاکیا.

4408694010_2124ea7ae7_o

ئەو خاوەنی دکتۆرایە لە کاری ئیلوسترەیشنی منداڵاندا لە تاران، هەروەها خاوەنی ماستەریشە لە گرافیک دیزاین لە زانکۆی زەهرە لە تاران، هەروەها هونەری بینراویشی لە نیویۆرک خوێندووە.

4408696372_5ac34271ef_o

لە زانکۆی ماریلاند لە بەشی هونەری وانە دەڵێتەوە.

416461178386dfb5d1038ed88599daa8

ڕاشین کاری ئیلوسترەیشن بۆ نیویۆرک تایمز و چەندین خانەی بڵاوکەرەوەی تر کردووە.

da30f6b572f083c520c248a1142bb1e1

ئەو لە ئێستادا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا دەژی.

هاوبەشی بکە

Illustration, Nali, Rashin Xairiya,