18/04/2024
DidiMn Logo
Top

سینه‌ما سالم پڕۆژەی “بەیەکەوە گفتوگۆکردن دەربارەی فیلمی کوردی” ڕادەگەیەنێت

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی سینه‌ما سالم

 لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەماتیکی غەزەلنووس و سینەما سالم، ناوەندی غەزەلنووس پرۆژەی “بەیەکەوە گفتوگۆکردن دەربارەی فیلمی کوردی” ڕادەگەیەنێت.

پرۆژەكه‌ پێكدێت له‌ نمایشی فیلمە کوردییەکان لە سینەما سالم و دواتر گفتوگۆ و دانیشتنی ڕەخنەیی سەبارەت بە فیلمەکان، لە هەمان ڕۆژدا دەست پێ دەکات. هه‌روه‌ك ستافی ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئەم پرۆژەیە هەڵگری هیچ دروشمێکی گەورە نییە و هەوڵێکی خاکەڕایانەیە، ئامانج تەنیا گفتوگۆی زیاتر و خەمخورییە بۆ خزمەتکردنی بە فیلم و سینەمای کوردی و سەنگەرگرتن نییە لە هیچ کەس و هونەرمەندێک.

ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌:

بانگهێشتنامەیەک بۆ هەموو سینەماکاران و سینەمادۆستان و دڵسۆزانی سینەما

ئەم پرۆژەیە بە نمایشی فیلمە کوردییەکان لە سینەما سالم و دواتر گفتوگۆ و دانیشتنی ڕەخنەیی سەبارەت بە فیلمەکان، لە هەمان ڕۆژدا دەست پێ دەکات و دواتر هەنگاوەکانی دیکەی پرۆژەکە ڕادەگەیەنین.

لێرەوە داوا لە سەرجەم فیلمسازان دەکەین کە فیلمەکانی خۆیانمان بۆ بنێرن و ئێمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پێشوەخت ڕاگەیەندراودا، چونیەتیی نمایش و گفتوگۆکردن دەربارەیان ڕادەگەینین.

لە ئێستاوە سوپاسی هەموو ئەو بەرهەمهێن و دەرهێنەرانە دەکەین کە بەدەم داواکارییەکەمانەوە دێن و ئەم پرۆژەیە بە هیی خۆیان دەزانن و بەشدار دەبن لەگەڵماندا.

ئامانجی سەرەکیی ئەم پرۆژەیە دروستکردنی فەزای گفتوگۆ و خستنەڕووی تێڕوانینەکانە دەربارەی سەرجەم لایەنە جیاوازەکانی فیلمە کوردییەکان و سازدانی زەمینەیەکە بۆ گەشەکردنی زیاتری سینەمای کورد.

تێبینیی یەکەم: ئەم پرۆژەیە هەڵگری هیچ دروشمێکی گەورە نییە و هەوڵێکی خاکەڕایانەیە، ئامانج تەنیا گفتوگۆی زیاتر و خەمخورییە بۆ خزمەتکردنی بە فیلم و سینەمای کوردی و سەنگەرگرتن نییە لە هیچ کەس و هونەرمەندێک.

تێبینیی دووەم: هەر فیلمێک بڵاو بووبێتەوە و لە هەر ڕێگەیەکەوە هاتبێتە ناو فەزای گشتییەوە، ئەم پرۆژەیە بە ئەرکی خۆیی دەزانێت بیهێنێتە ناو چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەوە و نمایشی بکات و گفتوگۆی لە بارەوە بکات.

تێبینیی سێیەم: ئەم پرۆژەیە (کورتەفیلم، فیلمی درێژ و فیلمی دۆکیۆمێنتەری) دەگرێتەوە.

ڕێگەکانی پەیوەندی:
ئیمەیل: cinemasalim16@gmail.com
ژماری مۆبایل: ٠٧٧١٨٩٧٥٧٤٧

هاوبەشی بکە

Cinema, Cinema Salim,