16/11/2024
DidiMn Logo
Top

سيناريۆيەكى وەلاخراوى ئاكيـرا كورۆساوا دەكرێته فيلم

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ئاكیرا كورۆساوا

ئاكیرا كورۆساوا

ديدى منديارنامە
لە كرمانجييەوە: سەليم جەمال

 

 

ئاكيرا كورۆساوا، سينەماكار و دەرهێنەرى ژاپۆنى، ناو و دەنگێكى بێـوێنەى لە دنياى سينەمادا هەيە. ئەو لە دواى مردنى، سيناريۆيەكى بەجێماوى هەيە و بڕيارە بكرێته فيلم.

كورۆساوا لە 23ى ئادارى 1910 لەدايك بووە و لە 6ى  ڕەزبەرى 1998دا كۆچى دوايى كردووە. ئەو چەندين خەڵاتى گرنگى لە بوارى سينەمادا دەستەبەر كردووە، لەوانەش: خەڵاتى ئۆسكار بۆ بەشى فيلمى بيانى، خەڵاتى چڵەخورماى ئاڵتوونى، شێرى ئاڵتوونى و خەڵاتى بافتا بۆ باشترين دەرهێنەر و … چەندى ديكەش.

لە بەناوبانگترين فيلمەكانى ئەو، دەشێت ئاماژە بكرێن بە فيلمى: ڕامۆشۆن، حەوت سامۆراى، دێرسو ئۆزالا و زۆرى ديكەش. دەگوترێت كاتێك كورۆساوا ئەو سيناريۆيەى نووسيوە، لە كۆتاييەكانى تەمەنی نزيك بووبووەوه‌؛ هەروەها مشتومڕێكى زۆرى لێ كەوتووەتەوه لە لايەن شارەزايانى سينەما.

كورۆساوا ئەو سيناريۆيەى لەسەر كاريگەریی كورتەچيرۆكێكى ئێدگار ئاڵان پۆ، نووسەر، شاعير و ڕه‌خنه‌گری ئەدەبى نووسيوە بە ناوى ماسكى مەرگى سوور، بەڵام كارى وێنەگرتنى بۆ ئەنجام نەدابوو، لێ بەپێى گوتەكان بڕياره بەرهەمهێنەرانى چينى لە بوارى فيلمسازيدا كارى وێنەگرتن بۆ ئەو سيناريۆ وەلاخراوە ئەنجام بدەن. هەر بەپێى گوتنەكان بڕياره لە ساڵى 2020دا نمايش بكرێت.

ئاكيرا كورۆساوا لە دواى فيلمى دێرسو ئۆزالا كه لە ساڵى 1975 بەرهەمي هێنا، ئەو سيناريۆيەى نووسيبوو. ئەو بەنياز بوو لە ساڵى 1986دا دەست بە كارى وێنەگرتنى ئەو سيناريۆيە بكات، بەڵام تەمەن دادى پێ نەدا و لە پەلوپۆى خست.

كورتەيەك لە سيناريۆيەكه: ”لە سەرەتاى سەدەى بيستەمدا دوو وڵات كەوتوونەته ژێر هەڕەشەى تاعونێك و خەڵكى لە خۆى گەوزاندووە و دەستبەرداريان نابێت؛ هەروەها پاشايەك هەيە لەبرى ئەوەى كە يارمەتيدەرى وڵاتەكەى بێت، لەنێو كۆشك و تەلارەكەيدا لێى خۆش هاتووە.“

هاوبەشی بکە

Akira Kurosawa, Cinema News, Edgar Allan Poe,