25/04/2024
DidiMn Logo
Top

تۆرگنی لیندگرێن كێیه‌؟

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – پیوپڵ فیڵ
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: سیڤان ئه‌رسه‌لان

نووسه‌ری سویدی گوستاڤ تۆرگنی لیندگرێن١٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٨ له‌دایكبووه‌. کوڕی ئەندرێس لیندگرن و هێلگە بجۆرکە، لە شاری ئومێو خوێندویەتی تاوەکو ببێتە مامۆستا و تا ساڵی ١٩٧٠ وەک مامۆستا کاری کردووە. ماوەی ساڵانێک وەک سیاسیەکی لۆکاڵی لە پارتی سۆشیال دیموکراتی سویدیدا چالاک بوە، لە ١٩٨٠ دا چووە سەر ئاینی کاسۆلیکی، لیندگرین لە ساڵی ١٩٦٥ وەک شاعیر دەستی پێکرد بەڵام دەبوو هەتاوەکو ساڵی ١٩٨٢چاوەڕێبکات تاكو به‌و ئاسته‌نگییانه‌دا تێپه‌ڕێت كه‌ له‌گه‌ڵ‌ “ڕۆمانی ڕێگای مار”دا ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه‌.

بەرهەمەکانی لیندگرین بۆ زیاترلە ٣٠ زمان وەرگێڕدراون و یەکێک بووە لە سەرکەوتوترین نوسەرە نێودوڵەتیە هاوچەرخەکان، لە ساڵی ١٩٩١ بوە ئەندامی ئەکادیمیای سویدی.

ڕۆمانی “ڕێگای مار” باس لە ژیانی خێزانێکی جوتیار دەکات لە ناوچەیەکی هەژار نشین لە باکوری سوید لە سەدەی ١٩، خێزانەکە لە پێشوودا خاوەنی زەویەکە بوون، بەڵام دەبوو بە نرخێکی زۆر کەم بیفرۆشن لە کاتی قاتوقریە بەردەوامەکەی چەندین ساڵ، خاوەنە نوێیەکە کرێیەکەی کۆدەکردەوە کاتێک خێزانەکە پارەیان هەبوو، وە کاتێک هیچ پارەیەکیان پێ نەما ئافرەتەکانی دەچەوساندەوە.

“ڕێگای مار” هۆی ناوڕۆکه‌كه‌ی و درێژبوونەوەی به‌ناو سێ نەوەدا به‌ ڕۆمانێكی قوڵ و گرنگ هه‌ژمارده‌كرێت، زمانێکی بەهێز و سادە، وە زۆر بە کەمی کەوتۆتە ژێر کاریگەری دیالێکتی ناوخۆیی. بابەتی سەرەکی ڕۆمانه‌كه‌ باس لە ئاستەنگی ئەو خێزانەکە دەکات بۆ مانەوە لە ژیان، کە تیایدا دایک و کچەکە دەبوو پێکەوە چاوپۆشی بکەن لە خاوەن قەرزەکەیان.

ئەم ڕۆمانە بە یەکێک لە باشترین کارەکانی لیندگرین دادەنرێت، وە لە ساڵی ١٩٨٦ لە لایەن بۆ ویدبێرگ کرایە فیلم.

هاوبەشی بکە

kurdish movel, Novel, torgni,