19/03/2024
DidiMn Logo
Top

شانۆیی “وەك قەقنەس دەسوتێم” نمایشدەکرێت

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

‎شانۆیی وەك قەقنەس دەسوتێم لە نووسینی نووسەر و شانۆكاری كورد “گەزیزە عومەر”ە و سینۆگرافیاو دەرهێنانی: نەژاد نەجمەیه‌. وابڕیارە لە ٢٨-٢٩-١١ دا لەسەر تەختەی شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشبکرێت.

“وەک قەقنەس دەسوتێم” پاش نمایشكردنی لە چەندین شاری تری عێراق و بردنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ و باشترین نمایش و چەند خەڵاتێكیتر لە تونس و میسر. وابڕیارە ‎لە بەرواری ٢٨-٢٩-١١\٢٠٢١دا  ‎لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش بكرێت.  ‎ئەم كارە لە نواندنی ژنە ئەكتەر “هەوار فارس”ە و موزیكی كارەكە لەلایەن سیروان عومەر ەوە ئامادەكراوە و دیكۆرەكەی لەلایەن بەرهەم یاسین و هونەر شەوقی و ڕوناكیش لەلایەن عەلی نەوزاد و هۆزان شێرزاد ەوە ئامادەكراوە.

“وەک قەقنەس دەسوتێم” بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەسەر تەختەی شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشدەكرێت.

هاوبەشی بکە

Theatre,