18/03/2024
DidiMn Logo
Top

شانۆیی “خوای كوشتار” نمایشده‌كرێت

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

ناوەندی شانۆیی تاڤ بەهاوکاری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی، بەشی شانۆ، شانۆیی “خوای کوشتار” لە نوسینی “یاسەمینا ڕەزا” نمایش دەکات.

دەقی شانۆکە لەلایەن وەرگێڕی کورد “مەریوان هەڵەبجەیی”ەوە کراوە بەکوردیی و بەیەکێک لە تێکستە زۆر باشەکانی نووسەری فەڕەنسی”یاسەمین ڕەزا” دەناسرێت، کە لە گۆشەنیگایەکی بێهودانەوە دەربارەی ژیانی خێزان و پەیوەندییەکانی لە سەردەمی مۆدێرنەدا دەڕوانێت.

ئەم کارە لەلایەن هونەرمەندو شانۆکار “زەریا سامی”یەوە دەرهێنانی بۆکراوە. زەریا لەکارەکەیدا هەوڵیداوە ئەو بێهودەییە قورسەی لەنێو دنیاو پەیوەندییەئاڵۆزەکانی مرۆڤی ئێمەدا هەیە بگوازێتەوەو لە شانۆییەکەدا بەتەواوی بیخاتە بەردیدەو ھۆشی مرۆڤی سەردەم. 

ئەم شانۆییە لەلایەن ئەکتەران: «سۆما قاسم، کارۆ ساماڵ، هیوا محەمەد، لینا عوسمان.» نواندنی بۆ دەکرێت.

ئەم کارە، ئێستاکە ڕۆژانە لە «ھۆڵی پێشەوا» لەناو تەلاری یەكێتیی نابینایانی كوردستان، بەرانبەر سەنتەری بۆڵینگ «کاتژمێر ٤»ی پاشنیوەڕۆ لە نمایشدایەو بلیتیش ھەر لەهەمان هۆڵ دەستدەکەوێت.

شوێنی نمایش: ھۆڵی پێشەوا، لەناو تەلاری یەكێتیی نابینایانی كوردستان.

ڕۆژ ٣/١١  ھەتا ١٢/١١

كاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ

هاوبەشی بکە

Theatre,