26/07/2024
DidiMn Logo
Top

یەک و نیو

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – چیڕۆک
نووسینی: ئەرسەلان چەلەبی

یەک

گیانی دایکت تۆزێک واوە بڕۆ دەی، ڕاست هاتووی بە بن قنگی منەوە چەسپیوی!
_دەی چی بکەم هەتیوە، لە هەوەڵێ ڕا هەر وا ڕاوەستابووین، خۆ بەدەست خۆم نەبووە، خۆم پیشام، پەکوووو، دەرکەی بابتان بە قوڕ بگیرێ، ئێرەتان قانگ داوە بە تڕ و تس، ماڵتە قوون بقونجێنن.

دەی باشە ئەوە پێشەوەت خاڵی بوو بڕێک واوە بچۆ، شا ئەو هەتیوە، چۆن دەستی خۆی پێش دەخا
_دەی باشە خۆ منیش ڕێک ڕووم نەکردووەتە تۆ، تۆ بۆ هەڵدەدەی؟

دەی تۆش بۆ ڕێک چاو لە چاوی من دەکەی
_دەی ئەوە نییە دەڵێی لە قوونمت جووت کردووە؟ منیش لە تەنیشت تۆ وەستاوم، ئەها، نەکا خۆت بەرت دابێ و ترسابێتی و بڵێی ئەوە لە تەنیشتمەوە بووە و دەزانێ؟!

شا ئەو هەتیوە، دەی خۆ ئەگەر من بەرم دابێ ئێستا دەبێ نیفەکەکەت بۆنەکەی پێوە مابێ، دە بۆنی لێ بکە؟
_هەتیوە جا چۆن بۆنی لێ بکەم؟

یەک و نیو

ئەرێ ئەوە بۆ نایەتە دەرەوە؟ هەی دەتگێم، دەی وەرە، ئەوەتا، دە ئەو فەندەکەم دەیە با هەڵیکەم، جا گوێ بدە من، ئەوە پاکەتە جگەرەکەمە، فەرموو بیبینە جوان، لێی ورد بەوە باش، من جگەرە دەکێشم، حەز ناکەم درۆ بکەم، بە پاکەتیش دەکێشم. قوربان ئاوایە، دەزانم خراپە، پیسە، قۆڕە، بۆنی ناخۆشە، بۆ تەندروستیی هەر زۆر خەراپە، هەر وێڵی کە، سەرەتانە، ئاوا باشە؟

هەموو ئەو فەرمایشتانەت مەتین، لێ قوربان لای ئێمە نایخوا، دەبێت بیکێشم!

دوو

زۆر چاکە، ڕاوەستە با من شەقێکت لێدەم بنووشتێوە.
_جا تۆ چۆنم تێهەڵدەدەی؟

کۆتایی

هاوبەشی بکە

Arsalan chalabi, DidiMnStory, kurdish short story,