23/07/2024
DidiMn Logo
Top

فرێدریک نيتچە، فەيلەسووفى نەريتشکێن و هۆشيارکەرەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – دى دەبليو فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

١٥/١٠/١٨٤٤، ١٧٢ ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکى وەک ئەمڕۆ، فرێدریک نيتچە لە لادێى ڕۆکێن لە ڕۆژهەڵاتى ئەڵمانيا لەدايک بوو.

فرێدریک ويلهێلم نيتچە کاتێک تەمەنى پێنج ساڵ بوو، باوکى کۆچى دوايى کرد، کە قەشەيەکى ناڕەزا بوو، ڕەنجى جودايى باوکى، نيتچەى تا کۆتا تەمەن ڕەنجاند.

نيتچە تا تەمەنى ١١ ساڵى لەگەڵ دايک، داپير، دوو خاڵۆژن و خزمەتکارێکيان لە شارى ناومبۆرگ‌ى ئەڵمانيا دەژيا، ژيانى لەگەڵ ئەو دەستە ئافرەتانە کاريگەريیەکى ئەرێنیى لە دواى خۆيدا بەجێ نەهێشت. ئەو هەميشە لە خوێندنگە لە پێشەنگى زيرەکەکان بوو، لە پاڵ خوێندن و خوێندنگەيش شيعرى دەهۆنيیەوە و گۆرانى دەچڕى.

ئەو تەمەنى ١٦ ساڵ بوو، کە لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانى خۆى ئەنجوومەنێکى ئەدەبیيان پێک هێنا بە ناوى جێرمانيا، لە کەنار ئەوەش هەندێک لە نووسراوە ئەدەبيیەکانى خۆى بڵاو کردەوە.

48d9818015091071bb53aab803a19c10

نيتچە لە پاڵ نووسين، شێوازى هەقبێژى و شيعرى گرتە بەر. چ لەو کاتەى کە بڕيار بوو بەردەوامى بە پيشەى باوکى خۆى بدات، چ لەو کاتەيش کە لە زانکۆکانى شارى بون و لايپزيگ بەشى ئەدەبی کلاسيکىی دەخوێند.

نيتچە تەمەنى ٢٤ ساڵ بوو کە بەبێ پلە و نمرەى دکتۆرا، لە لايەن زانکۆى بازلى سويسرا بانگهێشت کرا، بە هۆى شارەزايى و لێزانيى لە بوارى ئەدەبدا، هەروەها بۆ ماوەى ١٠ ساڵ وانەى دەگوتەوە لە بوارى ئەدەب، لە کەنار ئەويش بە شێوەيەکى پچڕپچڕ وانەى فەڵسەفەى دەگوتەوە.

کاتێک نيتچە تەمەنى ٤٥ ساڵ بوو، خەمۆکى و نەخۆشیی دەروونی بە شێوەيەک خۆى گەوزاندە ڕۆح و ناخييەوە کە هێز و لێهاتوويى خۆى لەدەست دا، دواتر لە لايەن دايک و لە دواى ئەويش لە لايەن خوشکى سەرپەرشتیى لێ کرا، ئەو خەمۆکى و پەرێشانيیەى نيتچە دووچارى ببوو، دەشێ لە بەرهەمە کۆتاييەکانى ئەو هەستى پێ بکرێت.

nietzsche187a

هەرچەندە ديد و بۆچوونەکانى نيتچە، يەک ڕێڕەوى هزرى و شێوازێکى فەلسەفیى ئاشکرا پەيڕەو ناکات، لەبەر ئەو هۆکارەيە کە نيتچە بە کارامەترين فەيلەسووفى سەدەى ١٩ و بەرەوپێشبردنى مۆدێرنە دادەنرێت.

ڕەخنەگرتنى دژوارى ئەو لە ئايينى کریستیان، نيتچەى بە فەيلەسووفێکى نەريتشکێن و هۆشيارکەرەوە ناساند. مەيلى دەستبەسەرداگرتنى هێز، لە سەرەکيترين ماناکانى فەلسەفەى نيتچەيە.

ئەم تيۆریيەى خوارەوە  لە نێو هزر و ئەندێشەى شۆپنهاوەر و يۆنانى کۆن بونیاد نراوە: “هەستم بەوە کرد کە بەنرخترين و بەهێزترين خواست لە ژياندا هەوڵدان بۆ هەبوون نيیە، بەڵکو خواستى سەرەکى، مەيلى هەبوونى هێز و دەستبەسەرداگرتنى هێزە.”

فرێدریک نيتچە لە تەمەنى ٥٥ ساڵى لە ڕۆژهەڵاتى وڵاتى ئەڵمانيا لە شارى وەيمار کۆچى دوايى کرد.

هاوبەشی بکە

Nietzche, Philosophy, SaleemJamal,